Accessibility links

هەلیکۆپتەرەکی ناسا لە هەسارەی بارام لە کارکردن بەردەوامە


توێژەرەوان لە تاقیگەی مووشەکی ناسا ئامادەکاری بۆ گەشتی 16هەمی هەلیکۆپتەری ئینجینیوتی دەکەن لەسەر هەسارەی بارام. تیمی هەلیکۆپتەرەکەی بارام داتاکانی بەم دوایانە دایبەزاندوە بەکارهێناوە بۆ ئەرک بۆ بەدەستهێنانی باشترین گرتە ڤیدێۆی لەوانی پێشتر.

هەلیکۆپتەرەکەی کێشی 1.8 کیلۆگرامە بە ئۆتۆمۆبێلی برێسڤیرنس لە مانگی 2دا گەشتە سەر بارام. لە بنەڕەتدا بۆ پرۆژەی ڕونکردنەوە دروستکرا بۆ سەلماندنی ئەگەری فڕین لە بەرگی هەوای تەنکی بارامدا. بەڵام کارەکانی جێگای سەرسوورمان بوو، تائیستا 15 گەشتی بەسەرکوتویی تەواو کردوە.

زاناکانی تاقیگەی مووشکی ناسا دەڵێن دوای پشکنینی وێنەکانی بەدەست گەیشتوە، گەشتی 13هەمی لە 4ی مانگی 9دا باشترین و ڕوونترین دیمەنی سەر خاکی هەسارەی بارامی گرتوە و بە باشترین شێوە کاری کردوە.

تیمی بەرپرسیار لە هەلیکۆپتەرەکە دەڵێن ئامار دەنێرێت بۆ ناسا بۆ ئاراستەکردنی ئۆتۆمۆبێلی پرێسڤێرنس . ووتیشیان گەشتی 13ی 2 دەقیقەو 40.5 چرکە بوە، ئاڵۆزترین و بە بەرهەمترین گەشت بوە، لە نێوان گردو تەپۆڵکەدا فڕیوە لە ناوچەیەکدا تایبەتمەندیی جێۆلۆجی هەیە ناوچەیەکە بەناوی "سەیتا" و لە گۆشەی جیاوازەوە وێنەی تەپۆڵکەکانی گرتوە.

وێنەکان لە بەرزی 8 مەترەوە گیراون، تەواوکاری وینەکانی گەشتەکانی پێشترن، زانیاری زیاتر بە ئەندازیارانی لە زەویەوە کۆنترۆڵی جووڵەی پرێسڤێرنس دەکەن گەیاندوە.

گرتە ڤیدێۆکان بە کامیرەی "ماستکام-زی" 2 چاو گیراوە کە لە تەلەفوونی دەستیدا بەکاردێت. جوستن ماکی کارپێکاری "ماستەرکام-زی" دەڵێت "ڕوونیی ڤیدێۆکە توانای کامیرەکە دەردەخات."

کاری ئینجینیوتی ئاراستەی پلانی نێردراوەکانی داهاتوو دەکات و چۆن ئەو جۆرە فڕۆکانە هاریکار دەبن لە دەستنیشانکردنی ئەو جێگایانەی ئۆتۆمۆبێڵ بۆی دەچێت و چۆن دەتوانێت بەئاسانترین شێوە بچێت.

بێچکە لە کامیرا و ئامێری بێتەل و باتری بە سۆلار نەوژەن دەکرێتەوە، ئینجینیوتی هیچ ئامێرکی زانستی لەخۆ ناگرێت.

شارەزایان لە ئوسترالیا داوا دەکەن فرۆشتنی جگەرە لە سوپەر مارکیتەکان قەدەغەبکرێت

سیدنی ،ئوسترالیا- شارەزایانی تەندروستی گشتی ئوسترالیا هەوڵی نوێ دەدەن بۆ ڕێگریکردن لە جگەرەکێشان، دەرئەنجامە زیانبەخشەکانی بە زیانی ئەزبستۆس و قرقوشمی لەب ۆیاخدا هەیە دەشوبهێنن.

لە بواری ڕێگری لە تووتن ئوسترالیا ڕابەرایەتی جیهانی کرد، یاسای پێچانەوەی پاکەتی لە ساڵی 2021دا دەرکرد ، باجی لەسەر بەرز کردەوە و ئاگاهی تەندروستی لە شوینە گشتیەکان بەوێنەوە بڵاوکردەوە و لەسەر پاکەتی جگەرە بەگەورەیی دەبێت بنوسرێت و دەرکەوێت.

بەڵام چالاکوانانی دژ بە جگەرەکێشان دەڵین ئەم هانگاوانە ڕێگریی تەواوەتی نین لە جگەرەکێشانی خەڵکی. شارەزایانی تەندروستی گشتی دەیانەوێت جگەرە لە سوپەرمارکێتا بۆ فرۆشتن نەمێنێت.

لە بابەتێکدا ڕۆژی 2شەممە لە گۆڤاری تەندروستی ئوسترالیادا بڵاوکرایەوە توێژەرەوان دەڵین بەکارهینانی تووتن لەسەرخۆ کەم دەبێتەوە. بەپێی دوا ئاماری حکومەت ٪14ی دانیشتوانی ئوسترالیا جگەردەکێشن، لە ساڵی 1977دا 37٪ بوون.

کۆراڵ گارتنەر بەرێوەبەری ناوەندی نیشتمانی توێژینەوەی پزیشکی و تەندروستی کە دامەزراوەیەکی حکومەتە دەڵێت "لەسەرخۆ گەیشتوینەتە ئەم خاڵە. لە ئێستادا لە قۆناغێکداین لەوباوەڕەداین کاتی ئەوە هاتوە بیر لەوە بکەینەوە بەرهەمەکانی تووتن کاتی نەفرۆشتنی بۆ دیاری بکرێت، واتە بیکەین بە بەرهەمێکی نایاسایی یاخود قەدەغەکراو".

توێژەرەوان دەڵین توێژینەوەکان لە ئوسترالیا و ئینگلتەرا و کەنەدا و هۆنگ‌کۆنگ دەردەخات نیوەی کەسانی گەورە دەیانەوێت بەقۆناغ دەست لە جگەرەکیشان هەڵگرن. لە مانگی 4دا حکومەتی نیوزلەندا پێشنیازێکی هەبوو چەند هەنگاویکی نوی پەیڕەو بکرێت لەوانیە بە ڕێژەیەکی لە بەرچاو فرۆشتنی تووتن سنوردارکات.

شارەزایانی تەندروستی حکومەت دەڵێن جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکان و مردنە لە ئۆسترالیا کە دەتوانن خۆیانی لێبپارێزن.

حکومەتی ئوسترالیا ووتی بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی هەنگاوی نوێ بە بەڵگەوە بۆ بەردەوامبوون لە کەمکردنەوەی بەکارهینانی تووتن.

فەیسبووک پلانی هەیە هەزاران نووسین و ڤیدێۆی بە مەبەست لەسەر پرسی هەستیار بسڕێتەوە

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند پلانی هەیە بۆ لابردنی سڕینەوەی نووسین و ڤیدێۆی پروپاکەندە و بەمەبەست لەسەر پرسی هەستیار، وەک بابەتەکانی باس لە نەژاد و تەندروستی و باوەڕی ئاین و بیروباوەڕی سیاسی و ئاراستەی سێکسی دەکات.

کۆمپانیاکەی بەم دوایەنە ناوی بۆ "میتا" گۆڕی و زۆرترین داهاتی لە رێگای ڕیکلامی دیجتاڵە هەیە، لەچەند ساڵی دوایی‌دا سەبارەت بە شێوەی ریکلامەکانی بۆتە جێگای ڕەخنەوە چاودێری ورد.

لە بڵاوکراوەیەکدا فەیسبووک نموونەی لەسەر چینەکان هێنایەوە بوونتە ئامانج و چی دی لەسەر پێگە کۆمەڵایەتیەکی ڕێگای پێنەدراوە، وەک باسەکانی لەسەر "شێرپەنجی سی" دەکرین، هەروەها لەسەر "ڕۆژی جیهانی شەکرە"و "ڕۆشەنبیری هاوڕەگەزبازی" و "جەژنەکانی جولەکە" یاخود بیروباوەڕی سیاسی و پرسی کۆمەڵایەتی . لەمبارەیەوە ووتی گۆڕانکاریەکان لە 19ی مانگی 1ی ساڵی 2022 دەست پێدەکات.

دەربارەی توانای بەئامانجکردنی ورد، کۆمپانیاکە تووشی ڕەخنەی تووند بۆتەوە، لەوانە پێشێلکردن، وەک چیاکاری کەمینە لاوازەکان و بەئامانجکردنیان. لە ساڵی 2019دا ڕەزامەندی لەسەر گۆڕانکاریدا لە پێگەکەی بکرێت وەک بەشێک لە سەودا لەسەر پرسی جیاوازیی نیشتەجێ.

گراهام مۆد جیگری سەرۆکی کۆمپانیاکە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە ریکلامەکان لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی "گوێبیستی نیگەرانی بووین شارەزیان هەیانە لەسەر بە ئامانچکردن، بەشێوەیەک بەکار بێت ببێتە هۆی دۆخی نەگەتڤ بۆ کەسان و گروپی نوینەراتی تەواویان نیە".

کۆمپانیاکان و گروپی پرسی کۆمەڵایەتی و ئەوانەی ڕیکلام بۆ هەڵمەتی سیاسی دەکەن پێگەی فەیسبوکیان بەکارهێناوە، لە بڵاوکراوەکەدا مۆد دەڵێت "لابردنی ئەم ریکلامانە بەریارێکی ئاسان نەبوو، ئەزانین ئەم گۆڕانکاریانە بە نەگەتڤ بەسەر هەندێک کۆمپانیاو دامەزراوەدا دەشکێتەوە". دەشڵێت "هەندێک کۆمپانیای ڕیکلام نیگەرانن لەوەی چیدی نەتوانن ئەو ڕیکلامانە بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەسوود بەکاربێنن ".

پێگەی فەیسبووک دەڵێت هێشتا دەتوانرێت لە فەیسبووک ڕیکلام بکرێت و کۆمەڵگا بکرێتە ئامانج، ئەوانەی مەبەستیانە و بگەنە ئەو کەسانەی لایەنگری ئەو بیرو بۆچونانەن.

ئەم هەنگاوە گۆڕانکاریەکی سەرەکیە لە ڕوانگەی کۆمپانیاکە دەربارەی ریکلامی کۆمەڵایەتی و سیاسی، هەرچەندە پێشبینی ناکرێت کاردانەوەی گەورەی لەسەر داهاتی کۆمپانیاکە هەبێت. سەرۆکی جێبەجێکار مارک زوکیربێرگ لە ساڵی 2019دا مەزەندەی کرد وەک نموونە ریکلامی سیاسی تەنها 0.5٪ی داهاتی فەیسبووک دەبێت لە ساڵی 2020دا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:17 0:00


XS
SM
MD
LG