Accessibility links

کۆشکی سپی بە نیازە بەڕێوەبەری پێشووی دەنگی ئەمەریکا بۆ سەرۆکایەتی USAGM کاندید بکات


کۆشکی سپی ڕایگەیاند بەنیازە ڕۆژنامەنووسیبراوەی خەڵاتی پولیتزەر و بەڕێوەبەری پێشووی دەنگی ئەمەریکا ئەماندا بێنێت کاندید بکات بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی ناسراو بە USAGM.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی خاتوو بێنێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " سەربڵندم بەم کاندید کردنە، ئەگەر پشتڕاست بکرێتەوە، زۆر شانازی دەکەم بەوەی کار لەگەڵ هەموو ڕۆژنامەوانە لێهاتووەکانی USAGM بکەم کە کارێکی گرنگ و سەخت لە سەرانسەری جیهاندا دەکەن بۆ بەرزڕاگرتن و خستنەڕووی بەهای ڕۆژنامەگەری ئازاد."

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی کێلو چاو سەرۆکی USAGM بە وەکالەت هەواڵەکەی لە نامەیەکی ئەلیکترۆنیدا بۆ هەموو ستافی ئاژانسەکە ڕاگەیاند. USAGMچاودێری پێنج تۆڕی میدیایی دەکات کە دەنگی ئەمەریکا یەکێکە لەوانە.

چاو لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت " چاوەڕوان دەکەین لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند بکریت و دەستبەکار بکات." سەرۆک جۆو بایدن لە 20 ی مانگی شەشی ساڵی 2021 کیلو چاوی وەکو سەرۆکی کاتی ئەو دەزگایە ڕاگەیاند.

خاتو بێنێتی تەمەن 69 ساڵان لە مانگی 3 ی ساڵی 2016 وە بۆ مانگی 6 ی 2020 بەڕێوەبەری دەنگی ئەمەریکا بوو. ئەو دەستی لەکارکێشایەوە پاش ئەوەی مایکڵ پاک سەرۆکی پێشووی دەزگاکە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپەوە دەستنیشان کرا بۆ بەرێوەبردنی USAGM .

XS
SM
MD
LG