Accessibility links

ژەنەڕەڵێکی لەشکری ئێران دەڵێت فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی ئێران چقڵی چاوی دوژمنەکانیانن


فەرماندەیەکی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بوونەتە " چقڵ لە چاوی نەیارەکانیان".

ئەمەریکا و ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ‌هێرشی مووشەکی بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و کەشتییەکانی سەر بە ئیسرائیل لە کەنداو بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمەکە.

تاران سوورە لەسەر ئەوەی ستراتیژییە لەشکرییەکانی بۆ مەبەستی بەرگریە، هەروەها ڕەخنەی توندی لە واشنتن گرت کە هەوڵدەدات وتوێژەکان بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەتنە ناوەکیەکە پەیوەست بکات بە بەرنامە موشەکەکانی.

ژەنەڕاڵی ئێرانی ئەمیرعەلی حاجیزادە دەڵێت: "دوژمنانمان دەڵێن دەبێت لەسەر موشەکەکان دانوستان بکەین. هەروەها فرۆکە بێفرۆکەوانەکانمان بوونەتە چقڵێک لە چاویاندا".

ماڵپەڕی لەشکری ئێران سپانیوز لەزاری حاجیزادەوە دەڵێت "ئەگەر سووربن لەسەر سنوردارکردنی توانای مووشەک و فڕۆکەکانمان، ئەوە هێز و توانای ئێمە دەردەخات".

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردوە "پێویست ناکات باسی هێزەکانمان بکەین چونکە دوژمنانمان بە تەواوی باس لە مووشەک و توانایی بەرگری ئێران دەکەن".

حاجیزادە ئەم قسانەی لە پەراوێزی ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزلێنان لە جەنەراڵ حەسەن تارانی مەغدەم، ئەندازیاری بەرنامەی موشەکی ئێران کرد کە لە مانگی 11ی ساڵی 2011دا لە تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی پاسداران لە نزیک تاران کوژرا.

ئەمەریکا مانگی ڕابردوو سزای نوێی ڕاگەیاند کە بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی ئێران دەکەنە ئامانج کە دەڵێن داویەتی بە هاوپەیمانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە حزبوڵای لوبنان، حوثیەکانی یەمەن و بزووتنەوەی ئیسلامی فەلەستینی حەماس لە کەرتی غەزە.

حاجیزادە لە درێژەی وتەکانی ڕۆژی پێنجشەممەدا ڕاشیگەیاند کە "هەڕەشەکانی ئیسرائیل" لە دژی ئێران، بەتایبەتی دژی دەزگا ناوەکییەکانی، لێدوانن کە بە مەبەستی کاریگەری ناوخۆیی بەکاریان دەهێنێت".

وتیشی:"ئیسرائیلیەکان دەتوانن هێرشێک بۆ سەر ئێران دەستپێبکەن بەڵام ئەوە ئێمەین بڕیار لەسەر دەرئەنجامەکەی دەدەین".

ئێران لە مانگی 10دا هۆشداری دا بە ئیسرائیل لە "هەر کردەیەکی سەربازی" کە بەرنامە ناوەکییەکە بە ئامانج بگرێت، ئەمەش پاش ئەوەی ئیسرائیل گوتی مافی هەیە بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژی کۆماری ئیسلامی.

واڵی ئەدیمۆ، جێگری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکادەڵێت " بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە لە سەرانسەری هەرێمەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری نێونەتەوەیی. ئێران و گروپە چەکدارە بەکرێ گیراوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بەکارهێناوە لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، هاوبەشەکانمان و کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان."

XS
SM
MD
LG