Accessibility links

دیموکراتەکان کۆتایی بە جیاوازییەکانیان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی 1 ترلیۆن دۆلار بۆ ژێرخانی وڵات دەهێنن


پاش ڕۆژێک ڕووبەڕووبوونەوە دیموکراتەکان ئەو جیاوازیانەیان وەلانا کە لە نێوان پێشکەوتووخوازەکان و میانڕەوەکانی پارتەکەدا هەبوو و پاکێجێکی یەک ترلیۆن دۆلارییان بۆ بونیاتنانەوەی ژێرخانی وڵات، پەسەند کرد و ڕەوانەی سەرۆک جۆو بایدن کرا تا مۆری بکات.

دەنگدانەکەی درەنگانێکی شەوی هەینی لەسەر ئەو بودجە کە بە 228 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 206 دەنگی نەخێر پەسەند کرا، سەرکەوتنێکی بەرچاو بوو بۆ بایدنی دیموکرات کە چەند مانگێکە چاوەڕێی پەسەند کردنی ئەو پڕۆژە یاسای خەرجییە دەکات کە بەشێکی گرنگە بۆ کارنامە ناوخۆییەکانی. 13 کۆماری زۆربەیان میانڕەوەکان پشتیوانیان لەم بەرنوسە کرد لە کاتێکدا شەش دیموکرات دژی بوون.

بەڕێوەبەرایەتی بایدن لەمەودوا چاودێری گەورەترین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان، هێڵی شەمەندەفەر و ژێرخانی تری گواستنەوەی ئەمەریکا دەکات، کە بەڵێنیشی داوە ئەو پرۆژانە ببنە مایەی دروستکردنی هەلی کار و بوژانەوەی کاریگەری ئەمەریکا.

سەرۆک بایدن و جیلی هاوسەری بەرنامەکەیان بۆ چوون بۆ دێلوێر لە شەوی هەینی دواخست کاربەدەستێکی کۆشکی بە مەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند لە بری ڕۆشتنەکەی سەرۆک بایدن لەگەڵ ڕێبەرانی ئەنجومەنی نوێنەران بە میانڕەو و پێشکەوتووخوازەوە کۆبۆوە.

XS
SM
MD
LG