Accessibility links

بەڵگەنامەکانی فەیسبووک چین؟


تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی گشتی و حکومی دەبێتەوە پاش ئاشکرا بوونی هەزاران پەڕەی بەڵگەنامەی ناوخۆیی لەلایەن هەواڵ ئاشکراکەرێکی کە پێشتر بۆ کۆمپانیاکە کاری دەکرد.

دوای کۆکردنەوەی دۆکیومێنتەکان لەکاتی کارکردن وەک بەڕێوەبەری بەرهەمی فەیسبووک، فرانسس هاگێن زانیارییەکانی بەسەر 17 دەزگای هەواڵی ئەمەریکادا دابەشکرد کە پێکڕا کاریان کردووە بۆ پرۆژەیەک کەهەریەکەو لای خۆیەوەکاریان لەسەر بڵاوکردنەوەی بابەتەکان کرووە.

هەموو بابەتەکانی کە، لە کۆتایی مانگی 10 بڵاو کرانەوە،فەیسبووک وا وێنا دەکات کە تەنها بیر لە قازانجەکان و بەرژەوەندی دەکاتەوە لە کاتێکدا ئەوە پشتگوێ دەخات چۆن خەڵکی پلاتفۆرمەکە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕق و زانیاری هەڵە بەکاردەهێنن.

ئەو بەڵگانە نیشان دەدەن فەیسبووک بە تایبەتی زەحمەتییەکی زۆری هەبووە لەگەڵ مامەڵەکردن لەگەڵ وتاری ڕق و کینە و زانیاری هەڵە لەلایەن بەکارهێنەران لە چەندین وڵاتانی جیاواز لەناویاندا ئەوانەش کە فەیسبووک خۆی دیاری کردوون وەکو شوێنی مەترسیداری هەلومەرجە جیهانییەکانی وەکو هەراسانکردن.

شکستەکان هەردوو سیستەمی زیرەکی دەستکردی وچاودێرانی مرۆڤیشی لەخۆ گرتووە کە زۆرترین زمانی بەکارهێنەرانی فەسبووک دەزانن.

بێجگە لەوەی بەڵگەنامەکان دراون بە ڕۆژنامەوانان، هاگن بەشێکی خستووەتە بەردەم کۆمیسیۆنی ئاسایش و ئاڵۆگۆڕی ئەمەریکا و کۆنگرێسی ئەمەریکاش. هاگن هەروەها لەبەردەم کۆمیتەی بازرگانی سیناتیش ئامادەبوو و هەروەها لە پەرلەمانی بەریتانیاشدا گەواهیدا.

هاگن کامێرای تەلەفۆنەکەی بەکارهێناوە بۆ وێنەگرتنی ئەو بەڵگانە.

بە پێی ئامارەکان کۆمپانیاکە دەستی بە بەشێکی زۆربەی جیهان ڕادەگات. فەیس بووک هەتا کۆتایی مانگی نۆی ئەم ساڵ 2.74 ملیار بەکارهێنەری کارای هەبووە. کە دەکاتە یەک لەسەر سێی تەواوی جیهان وکۆمپانیاکە چەند خزمەتگوزاری تری گرنگیش بەڕێوە دەبات وەکو واتساپ و ئینستاگرام.

وەڵامەکانی فەیسبووک بۆ ئەو بەڵگەنامانە

گوتەبێژی فەیسبووک ماڤیس جۆنس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کۆمپانیاکە کار بۆ ڕاگرتنی هەراسانکردن لە هەموو پلاتفرۆمەکاندا دەکات لەو شوێنانەی کە مەترسی ناکۆکی زیاتر لێیە، و هەروەها زمانزانەکانی بە 70 زمانی جیاواز پێداچوونەوە بەسەر بابەتەکاندا دەکەن.

دامەزرێنەری فەیسبووک مارک زەکەربەرگ لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژی دووشەممەیاندا گوتی فەیس بووک ڕووبەڕووی " هەوڵی ڕێکخستوو بووەتەوە تا ئەو بەڵگەنامە دزراوانە وەکو وێنایەکی هەڵەی کۆمپانیاکە بخرێتە ڕوو."

بەشێک لە زانیارییەکانی ئەم ڕاپۆرتە لە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد، ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی و ڕۆیتەرز وەرگیراوە.

XS
SM
MD
LG