Accessibility links

لە خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی سودان دوو کەس بە دەستی هێزە ئاسایشییەکان دەکوژرێن


قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی کچان لە سودان
قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی کچان لە سودان

تیمێکی پزیشکی ڕایگەیاند، لە کاتێکدا سەدان هەزار کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و داوای گێڕانەوەی حکومەتی مەدەنی سودان دەکەن، هێزە سەربازییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و دوو کەسیان کوشت.

کۆمیتەی ناوەندی پزیشکانی سودان ڕایگەیاند، کە ئەو دوو خۆپیشاندەرە لە شاری ئومدەرمان لە نزیک شاری خەرتوومی پایتەخت لە کاتی خۆپیشاندانەکاندا بە گولەی سەربازان کوژراون.

خۆپیشاندەران کاتێک بە ڕێپێوان بەناو کۆڵان و گەڕەکەکانی شاری خەرتوومدا دەڕۆشتن، ئاڵای سودانیان هەڵکردبوو و هاواریان دەکرد " نابێت ستایشی دەسەڵاتی سەربازی بکرێت" هەروەها دەشیانگوت " ئەم وڵاتە هی ئێمەیە و حکومەتەکەمان مەدەنییە".

خەڵکیش لە شارەکانی ناوەڕاست، ڕۆژهەڵات، باکوور و ڕۆژئاوای سودان ڕژانە سەر شەقامەکان، شایەتحاڵێک بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند ئاپۆرای خەڵک لە خەرتووم لە سەدان هەزار کەس زیاتر بوو.

ڕۆژی شەممە لە ناوەڕاستی شاری خەرتوم، هێزێکی زۆری چەکداری بڵاوببونەوە، کە پێکهاتبوون لە لەشکر و هێزی نیمچە لەشکری پشتیوانی خێرای سەربازی.

هەروەها هێزەکانی ئاسایش ڕێگاکانیان بەرەو وەزارەتی بەرگری و فڕۆکەخانە داخستبوو.

لەم هەفتەیەدا بەلایەنی کەم 13 خۆپیشاندەر لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکاندا کوژراون.

XS
SM
MD
LG