رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تیایدا دەڵێت دەیان پیاوی عەرەبی سوننە کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق سزای زیندانیان بەسەربردووە یان بێ تاوان دەرچوون لە پەیوەندیان بە دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە رووبەڕووی مەترسی ئەوە دەبنەوە جارێکی دیکە دەستگیربکرێنەوە ئەگەر هەوڵ بدەن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەغدا بگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان. هەندێک لەو کەسانە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کوردەوە پێشتر دەستگیرکرا بوون لە تەمەنی 14 ساڵیدا بوون.
ئەو پیاوانە لە ئێستادا لە کامپێکی هەرێمی کوردستان گیریان خواردووە، دوای ئەوەی لە ماوەی ساڵانی 2018 و 2020 لە زیندان ئازادکران و هێزە ئەمنییەکان ڕێگە نادەن کامپەکە بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی لە شوێنێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بژین و لە ئەگەری گەڕانەوەیاندا بۆ ماڵەکانی خۆیان ترسیان هەیە لەسەر ژیانی خۆیان. ئەمەش بە هۆی ئەوەوەیە کە هەماهەنگی و دانپیادانان نیە لە نێوان سیستمە دادوەرییە جیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی دا، سەرباری نیمچە دەربازبوونی تەواوەتیان لە سزادان کە ئەو گروپە چەکدارانە کە لە کۆمەڵگەنیانی ئەو کەسانەدا بوونیان هەیە دەستبەسەردەکرێن و تەنانەت دەشکوژرێن.
بەلقیس والی، توێژەری باڵای قەیران و ململانێکان لە رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت :"ئەو پیاوانە، کە زۆربەیان مێرمنداڵ بوون کاتێک داعش ناوچەکانیانی کۆنترۆڵ کردبوو هێشتا بەردەوامن لە سزادانیان. هەرچەندە بەشێکی زۆریان قوربانی بوون وەک (سەربازی منداڵ) بە کارهێنرابوون، دوا بەدوای چەندین ساڵ لە نەهامەتی هێشتا لە دۆخی نادڵنیاییدا ماونەتەوە و بێ هیوان لە داهاتویان."
لە مانگی 8 ی ساڵی 2021 هیومان ڕایتس وۆچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ 10 پیاو دا سازکردووە کە لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە دەستگیرکرا بوون، بە تومەتی ئەوەی کە گوایە لە ساڵانی 2016 و 2017دا پەیوەندیان بە داعشەوە هەبووە. رێکخراوەکە لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت 6 لەوانە لەکاتی دەستگیردنەکەیاندا منداڵ بوون، ئەوان لەگەڵ نزیکەی 65 پیاودا لە کەمپێکی باکوری عێراقن کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کۆنترۆل کرابوو. پاش تەواوکردنی حوکمە یاساییەکانیان یان دڵنیابوونەوە لەوەی کە بێ تاوانن لە ناوچەکە دا، هەرچەندە ئەگەر ئەو پیاوانە بگەڕێنەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەغدا ئەوا هێزە ئەمنییەکانی کامپەکە ڕێگەیان پێدەدەن بڕۆن، بەڵام ئەگەر بیانەوێت گەشت بکەن یان لە ناو هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێبن، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت کە کامپەکە بەجێبهێڵن.
ئەو پیاوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە وتیان: ئەوان لە نێوان نزیکەی 100 پیاودا بوون کە لە مانگی چواری ساڵی 2019 رەوانەی ئەو کامپە کرابوون، بەهۆی ئەو هەلومەرجە سەختەی کەمپەکەوە و بەهۆی ئەوەی زۆرێک لەوان هەستیان دەکرد کە هیچ ئایندەیەکیان لەوڵاتەکە دا نییە، ئەو کەسانەی کە توانایان هەبووە بتوانن پارەی چوونە دەرەوەیان دابین بکەن پارەیان داوە بە قاچاغچی بۆ ئەوەی بیانبەن بۆ تورکیا. هەموو ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە وتیان ئەگەر پارەی پێویستیان هەبێت دەڕۆین بۆ تورکیا.
هەموو ئەو پیاوانە دەڵێن ترسیان لەوە هەیە دووبارە دەستگیر بکرێنەوە یان زیانیان پێبگات تا رادەی کوشتن ئەگەر بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان. هەرچەندە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەغداش دووپاتی کردەوە کە ڕووبەڕووی هیچ تۆمەتێکی تر نابنەوە ڕاشیانگەیاندوە کە ئەوان لە پەیوەندی ئاساییدا نین لەگەڵ دایک و باوکیان و کەسوکاریان، ترسی ئەوەیان هەیە ئەگەر هێزە ئەمنییەکان بۆیان دەربکەوێت کە ئەو پیاوانە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکنیاندا قسە دەکەن، ئەوا ڕەنگە دەستگیر بکرێن یان دەربکرێن یان بە شێوەیەک لە شێوەکان هەڕەشەیان لێ بکرێت.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیار دەکات و دەڵێت: دەبێت ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەغدا سیاسەت و ڕێکاری دیاریکراو بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دادگاییکردنی دووبارەی ئەو کەسانەی کە سزادراون یان بێ تاوان دەرچوون یان سزای خۆیان وەرگرتووە بە تومەتی تێوەگلانیان لەگەڵ داعش دا. تیکڕا لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چ لە پارێزگاکانی دیکە پێویستە ڕێوشوێنەکان بگیرێنەبەر بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو دەستگیرکراوانەی کە پێشتر بێ تاوان دەرچوون یان سزای خۆیانیان وەرگرتووە و دەبێت ئازاد بکرێن یان بە پێی یاسا لێبوردنیان بۆ دەرچێت.
رێکخراوەکە دەشڵێت پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق چاوبخشێننەوە بەسەر جێگرەوەی دەستبەسەرکردن و دادگاییکردنی تاوانی منداڵە دەستگیرکراوەکان و پەرە بدرێت بە بەرنامەی ئامادەکردنەوە و بەرنامەی چاکسازی کۆمەڵایەتی لە پێناو یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا.