Accessibility links

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت


ئۆفیسی چاودێری سەرمایەی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا (OFAC) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ئەندامانی تۆڕێکی کۆمپانیا و کەسایەتیان دەستنیشان کردووە کە پشتیوانی گرنگیان بۆ بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزی قودسی سوپاکە دابین کردووە.

لەو ڕاگەیاندنەی کە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خەزێنەدا بڵاو کراوەتەوە نوسراوە OFAC هەروەها سەعد ئاغاجانی سەرکردەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانیشی دەستنیشان کردووە، کە سەرپەرشتی فەرماندەیەتی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی پاسداران دەکات.

وەزارەتەکە دەڵێت هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە و پەرەی پێداوە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی کە ئێران پشتیوانیان دەکات، لە ناویاندا حزبوڵا، حەماس، کەتایب حزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن و هەروەها بۆ ئیتیوپیا، کە قەیرانەکەی بەرەو هەڵکشانێکی مەترسیدار دەڕوات بۆ ناجێگیرکردنی ناوچەی بەرفراوانتر.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کوشندە لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان و هێزەکانی ئەمەریکادا بەکارهاتوون.

جێگری وەزیری خەزێنە واڵی ئەدیمۆ دەڵێت " بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە لە سەرانسەری هەرێمەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری نێونەتەوەیی. ئێران و گروپە چەکدارە بەکرێ گیراوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، هاوبەشەکانمان و کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێناوە." گوتیشیوەزارەتی خەزێنە بەردوەام دەبێت لە بەرپرسیار کردنی ئێران بۆ کارە نابەرپرسیار و توندوتیژەکانی لە ناوچەکەدا."

لە ئەنجامی ئەم دەستنیشانکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندی ماڵی گروپ و کەسایەتییەکان لە ژێر کۆنترۆلی ئەمەریکا سڕ دەکرێن و ڕێگە بە هیچ ئەمەریکارییەک نادرێت مامەڵە لەگەڵ ئەم کەسانەدا بکات.

XS
SM
MD
LG