Accessibility links

مارک زەکەربەرگ: لەمەودوا کۆمپانیاکەمان بە مێتا دەناسرێت نەک فەیسبووک


فەیسبووک ڕۆژی پێنجشەممە نێوی کۆمپانیاکەی گۆڕیبە مێتا (Meta).

ئەم گۆڕانکارییەی کە لە میانەی مشتومڕی کۆنفرانسی ئۆنلاینی پەیوەندی فەیسبووک لەلایەن خاوەنی کۆمپانیاکە مارک زەکەربەرگ ڕاگەیاندرا ، گوزارشت لە گەشەسەندنی ئامانجەکانی کۆمپانیاکە دەکات لە دەرەوەی تۆڕی کۆمەڵایەتی.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە کە فەیسبووک لەژێر چاودێرییەکی فراواندایە لە لایەن یاسادانەران و ڕێکخەرە جیهانییەکانەوە لەسەر کردارەکانی ناوەڕۆکەکەی و زیانەکانی بەستراوە بە پلاتفۆرمەکانییەوە، لەگەڵ بەڵگەنامە ناوخۆییەکانی کە دزەیان کردوو بوون بە بنەمای دانیشتنێکی سیناتی ئەمەریکا.

بە پێی ڕاگەیاندنەکە بەرنامەی خودی فەیسبووک کە مانگانە نزیکەی 3 ملیار کەس لە سەرانسەری جیهانەوە بەرکای دەهێنن ناوەکەی هەر وەکو خۆی دەمێنێتەوە. بەڵام هەروەکو زەکەربەرگ گوتی کاتی ئەوە هاتووە کە ناسنامەی کۆمپانیا چاک بکاتەوە بۆ ڕەنگدانەوەی ئامانجە فراوانەکانی.

وتیشی"کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە ناوێکی نوێی کۆمپانیا هەڵبگرین کە بریتیبێت لە هەموو ئەو شتانەی کە دەیکەین." ئەو گوتیشی لە ئێستاوە کۆمپانیاکەمان بە مێتا دەناسرێت نەک فەیسبووک.

XS
SM
MD
LG