محەمەدو بوهاری سەرۆکی نایجیریا دەڵێت 12 ملیۆن منداڵ ترسیان لە گەڕانەوە بۆ خوێندنگە هەیە لە وڵاتەکەدا، کە جیهادییەکان و ئەو تاوانبارانەی چەکی قورسیان هەڵگرتووە سەدان خوێندکاریان ڕفاندووە بۆ پارە وەرگرتن.
یەکەم ڕفاندنی بەکۆمەڵ لە قوتابخانە لە گەورەترین ناوچەی ئافریکا لە باکوری خۆرهەڵاتی ئافریکا بوو لە ساڵی 2014، کە ڕێکخراوی بۆکۆ حەرام 276 کچی لە چیبۆک ڕفاند و هەڵمەتێکی جیهانی بەناوی #BringBackOurGirls لێکەوتەوە.
بوهاری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە پاراستنی پەروەردە لە ئەبوجەی پایتەخت گوتی" لەو کاتەوە ژمارەی هێرشەکان بۆ سەر قوتابخانەکان زیادی کردووە و لە بەشەکانی باکوری وڵاتدا فراوانتر بوون".
چەکدارەکان لە باکوری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی نایجیریا زیاتر قوتابخانەیان کردووەتە ئامانج و لە مانگی 12 شەوە زیاتر لە 1000 خوێندکاریان ڕفاندووە
بوهاری دەڵێت وەک بەر ئەنجامێک" لە ئێستادا زیاتر لە 12 ملیۆن منداڵ هەن کە ترسیان لێنیشتووە لەوەی بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان" ئەو ئاماژەشی بەوە کرد کە بەتایبەت کاریگەری لەسەر کچان هەبووە.
سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا