Accessibility links

ژمارەی توشبوان بە کۆڤید-19 لە ئەمەریکا لە دابەزیندایە 


کەمی ژمارەی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 وای کردووە هەندێک لە قوتابخانەکانی سەرانسەری ئەمەریکا ڕەچاوی خاوکردنەوەی یاساکانی پۆشینی دەمامک بکەن، بەڵام لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا حاڵەتی مردنەکان لە ئاستی وڵاتەکەدا زیادیان کردووە، هەندێک لە نەخۆشخانەکانی دەرەوەی شارەکان لە کۆششی زیاتردان لەکاتێکدا کەش و هەواش بەرەو ساردی دەڕوات.

ژمارەی حاڵەتە نوێیەکان لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دابەزیوە لەوەتەی جۆری دێلتا لە ناوەڕاستی مانگی 9 دا سەریهەڵدا. تێکڕای ژمارەی کەیسە نوێکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نزیکەی 73,000 ە لە رۆژێکدا، کەمتر لە نیوەی 173,000 کە لە 13ی مانگی 9 دا تۆمارکراون. ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی لە نەخۆشخانەکاندا تۆمارکراون کە کۆڤید-19 یان هەیە بە رادەیەک نزیکەی بە نیوەی ئەو ژمارەیە دابەزیووە بۆ نزیکەی 47,000 لە سەرەتای مانگی 9 وە.

لە فلۆریدا، ڕێگەدرا بە نە پۆشینی دەمامک لە ناوچەی مەیامی دەیت، رەنگە تا کۆتایی مانگی 10 ژمارەکان لە کەمبوونەوەدا بن و ئەو دابەزینە بەردەوام بێت، هاوکات هەرێمی (براورد) باس لە کەمکردنەوەی مەرجەکانی دەکات بۆ ڕۆژی سێشەممە. سەرپەرشتیاری میترۆ ئەتلانتا وتی کە ئەو چاودەخشێننەوە بە داوای پۆشینی دەمامک لە قوتابخانە تاکەکەسیەکاندا.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک نیشانەی نیگەرانی لەئارادان، لەوانە سەرهەڵدانی کەش و هەوای سارد، کەوا دەکات خەڵک زیاتر لەماڵەوە بمێننەوە و ڤایرۆسەکە دەتوانێت ئاسانتر بڵاوببێتەوە.

هەروەها حاڵەتی مردنەکانی بەهۆی کۆڤید-19ەوە ڕۆژێک لە دوای ئەو دابەزینەی کە لە کۆتایی مانگی 9 دەستیپێکرد، دووبارە بەرزبۆوە و گەیشتە نزیکەی 1700 حاڵەتی مردن لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا نزیکەی 1500 کەس لە دوو هەفتەی پێشودا بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا بوو.

سەرچاوە: ئەسۆشەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG