Accessibility links

ئەردۆغان فەرمانی دەرکردنی 10 باڵیۆزی لە وڵاتەکەی دەدات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی شەممە فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد باڵیۆزی 10 وڵات دەربکات و بە کەسانی نەخوازراو ناودێر بکات، ئەمەش پاش ئەوەی داوای ئازادکردنی عوسمان کاڤالایان کرد کە چالاکوانێکی کۆمەڵگەی مەدەنیـیە.

کاڤالا ماوەی چوار ساڵە لە زینداندایە، بە تۆمەتی هاوکاری دارایی بە خۆپیشاندانی سەرتاسەری ساڵی 2013 و بەتۆمەتی تێوەگلان لە کودەتا شکستخواردووەکەی لە ساڵی 2016. كاڤالا ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لە هەژدەی ئەم مانگە، باڵیۆزانی کەنەدا، دانمارک، فەرەنسا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەرویج، سوید، فینلاندا، نیوزیلاند و ئەمەریکا داوای بڕیارێکی دادپەروەرانە و خێرایان بۆ کەیسی کەڤالا و "ئازادکردنی بەپەلە"یان کرد. ئەوان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگکراون کە ئەو لێدوانەیان بەنابەرپرسانە ناودێرکرد.

ئەردۆغان ڕۆژی شەممە لە وتارێکیدا لە شاری ئاسکی‌شەهر لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا گوتی"فەرمانی پـێویستم بە وەزیری دەرەوەمان دا و پێم وت دەبێت چی بکرێت: دەبێت یەکسەر ئەو 10 باڵیۆزە وەک کەسانی نەخوازراو ڕابگەیەندرێن."

"کەسی نەخوازراو" دەستەواژەیەکی دیپـلۆماسیـیە بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکی دیپـلۆماسی بەر لەوەی لە وڵاتێک دەربکرێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG