Accessibility links

هەڵسەنگاندنی ئاستی پەسەندکردنی ئەمەریکا لە جیهاندا بە پێی راپرسییەکی دامەزراوەی گاڵەپ 


پاش شەش مانگ سەرۆکایەتییەکەی جۆو بایدن ئاستی رێژەی پەسەندکردنی سەرکردایەتییەکەی لە تەواوی جیهاندا بە رادەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی تڕامپدا هەڵسەنگاندنەکان لە ئاستێکی پێوانەییدا دابەزیبوو.

بە پێی راپۆرتێکی نوێی دەزگای گاڵەپ (Gallup) هەر لە سەرەتای مانگی 8 ەوە لە 46 وڵات و ناوچەدا هەڵسەنگاندیان کردووە و وا دەردەکەوێت کە ئاستی رەزامەندی لەسەر سەرۆکایەتی ئێستای ئەمەریکا لە 49٪ یە، ئەم ئاستە لەسەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپدا ئەو ئاستە دابەزی بۆ لە 30٪ کە هاوشێوەی یەکەمین ساڵی سەرۆکایەتییەکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما بوو لە سەروەختی سەرۆکایەتیەکەیدا لەساڵی 2009.

گەیشتنی ئاستی قبوڵکردن و رەزامەندی لەجیهاندا بۆ لە 49٪ بۆ سەرۆکایەتییەکەی جۆو بایدن لە ئاستێکی ئەرێنیدا بەراورد دەکرێت لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی باراک ئۆبامادا، لەکاتێکدا ئاستی رەتکردنەوەی رزامەندی لەسەر بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆباما 36٪ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی رەتکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتیەکەی بایدن لە سەدا 7 کەمتر بوو لەو رێژەیەی سەروەختی تڕامپ کە کەیشتە ئاستی رێژەیەکی پێوانەیی بە لە 44٪.

ڕێژەی پەسەندکردنی جیهانی بۆ سەرکردایەتی ئەمەریکا لەوانەیە بگۆڕدرێت وەک ئەوەی لە دامەزراوەی گاڵەپ لە ساڵی 2021 کاری مەیدانیان لەسەر کردووە لە زوربەی وڵاتان دا بە تایبەتی دوابەدوای کشانەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان لە کۆتایی مانگی 8 ی ئەمساڵدا. لەگەڵ ئەوەشدا دەستکەوتە گەورەکان لە زۆربەی وڵاتەکان لە نیوەی ساڵی 2021دا ناکاتە ئەوەی پۆلێنبەندی کۆتایی بۆ پەسەندکردنی بایدن لە پۆستەکەیدا پاشەکشێ پێبکات بۆ ئاستەکانی سەرکردەکانی پێش خۆی.

بەڕێوبەرایەتیەکەی تڕامپ لە ساڵی کۆتایی بەڕێوبەرایەتیەکەیدا چەند سەرکەوتنێکی لە سیاسەتی دەرەوە دا کرد، وەک گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی 18 ساڵەی ئەفغانستان و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی.

بەڵام دەرفەتە لە دەستچووەکان تێکڕا بۆ تێوەگلان لەگەڵ هەموو جیهان دا لە ماوەی چوار ساڵدا؛ بە تایبەتی لە کاتی پەتاکەدا، بە رادەیەک ئەو باڵیکێشابوو بەسەر هەر جۆورە نیاز پاکییەک و یارمەتیدان بۆ ڕوونکردنەوەی ڕێژەی پەسەندکردنی بە لە 30٪ لە کۆتایی خولی سەرۆکایەتیەکەی دانۆڵد تڕامپدا.

لە چەند کاتژمێرە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتیەکەیدا بایدن گەڕایەوە بۆ ڕێککەوتنی پاریس سەبارەت بە گۆڕانکاریی کەش و هەوای و هاوکات بڕیارەکەی ترامپی بۆ جێهێشتنی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگرت، بایدن لە یەکەم وتاری سیاسەتی دەرەوەدا وەک سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنیدا کە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چاکسازی بکات لە هاوپەیمانیەکانی ئەمەریکا و وێنەی ئەمەریکا بگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی جارانی.

لە ڕاپۆرتە شیکارییەکەی گاڵەپ دا هاتووە کە ڕەنگە ئەو لێدوان و کارانە زۆر لە هاوپەیمانە درێژخایەنەکانی ئەمەریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە تەواوی دڵنیا بکەنەوە و لەوانەیە بەشداریان لە زیادکردنی ڕێژەی پەسەندکردنی لە زۆربەی ئەو 46 وڵات و ناوچانەی کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا راپرسییەکەیان لەسەر کراوە.

لە بەشێکی دیکەدا دامەزراوەی گاڵەپ نوسیوێتی؛ ڕێژەی پەسەندکردنی ڕێبەرایەتی ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە بە ڕێژەی 10 خاڵ یان زیاتر لە نێوان ساڵی 2020 و 2021 لە 36 وڵاتی ئەو 46 وڵات و هەرێمەی کە لە نیوەی یەکەمی ساڵدا ڕاپرسییان وەرگیڕاوە.

هاوکات بەلایکەمەوە 40 خاڵ رێژەی ئاستی پەسەندکردنی ئەمەریکا لەنێ زۆرێک لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکان دا بەرزبۆوە، لەوانە پورتوگال (52 خاڵ)، هۆڵەندا (45 خاڵ)، نەرویج (42 خاڵ) و سوید (41 خاڵ).

لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە ئەمەریکاش لە نێوان وڵاتانی گروپی 7 دا پێگەی خۆی بەهێز کردوە و بە رێژەی 38 خاڵ لە کەنەدا بەرزبۆتەوە، لە ئەڵمانیا 36 خاڵ، لە بەریتانیا بە 30 خاڵ، لە ئیتالیا 22 خاڵ، لە فەرەنسا 18 خاڵ و لە ژاپۆن 11 خاڵ بەرزبۆتەوە.

شایەنی باسە گاڵەپ جگە لەوەی هەموو ساڵێک راپرسی لەسەر ئاستی پەسەندکردنی سەرکردایەتی ئەمەریکا دەکات، هاوکات راپرسی لەسەر ئاستی پەسەنکردنی سەرکردایەتی زلهێزەکانی دیکەی جیهان دەکات لەوانە ئەڵمانیا، چین و ڕووسیا.

رێژەی پەسەندکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان چین و ڕووسیا لە ئاستی لە سەدا 30ی خوارترەوە بوون لە ساڵی 2020دا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستی پەسەندکردنی ڕووسیا بۆ یەکەمجار ئەمەریکا و چینی تێپەڕاند بە تێکڕای ڕێژەی پەسەندکردنی بە لە 34٪. چین و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە کۆتا پلەدان، بە تێکڕای ڕێژەی پەسەندکردن لە 30٪.

لە دەرئەنجام دا گاڵەپ دەڵێت هەر لە سەرەتاوە هەوڵ و کۆششەکانی بایدن بۆ گەڕاندنەوەی هاوپەیمانێتییەکان و ڕێزگرتن لە ئەمەریکا لە ئاستی جیهانیدا، وا دەردەکەوێت کە لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەیدا بەرهەمی هەبوو ببێت. بەڵام ئەوەی لە شەش مانگی داهاتوودا ڕوو دەدات و لە پاش کشانەوەی خێرای ئەمەریکا لە ئەفغانستان، ڕەنگە دەنگ و پێگەی ئەمەریکا بۆ ماوەی کۆتایی سەرۆکایەتیەکەی دیاری بکات.

بۆ زانیاری زیاتر سەرنجی خوینەران رادەکێشین سەبارەت بە شوناس و کاری دامەزراوەی گاڵەپ کە کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری و شیکاری ئەمەریکاییە و بنکەی سەرەکییان لە واشنتۆن دی سی یە. ئەم دامەزراوەیە لە ساڵی 1935 لەلایەن جۆورج گاڵەپەوە دامەزراوە و بە وەرگرتنی ڕای گشتی و ئەنجامدانی راپرسی لە جیهان دا ناسراوە.

XS
SM
MD
LG