Accessibility links

ئەمەریکا بەڵێن دەدات قەرەبووی دارایی کەسوکاری ئەو خێزانە بکاتەوە کە لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ئەفغانسان کوژران


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند پابەندە بە پێشکەشکردنی قەرەبووی دارایی بۆ کەسوکاری ئەو 10 کەسەی کە لە مانگی هەشتدا لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە کابوڵی ئەفغانستان کوژران.

گوتەبێژی پەنتاگۆن جۆن کیربی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزارەتی بەرگری لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەشدا کار دەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەو ئەندامەکانی ئەو خێزانە کە ڕزگاریان بووە و نیشتەجێکردنیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

کیربی گوتیشی ئەمبابەتە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەدا لە نێوان دکتۆر کۆڵین کەل جێگری وەزیری بەرگری بۆ ڕێبازدانان و دکتۆر ستیڤن کوون دامەزرێنەر و سەرۆکی گروپی قازانج نەویستی خۆراکی و پەروەردەی نێوەتەوەیی هاتە ئاراوە.

کیربی گوتیشی " دکتۆر کەل دووپاتی کردەوە کە وەزیری بەرگری لۆید ئۆستن پابەندە بە هاوکاری کردنی خێزانەکانەوە لە ناویاندا قەرەبوی داراییش بۆ هاوخەمی دەربڕین." بەڵام ئاماژەی بەوە نەکرد بڕی قەرەبووەکە چەند دەبێت.

لە 29ی مانگی هەشت، موشەکیئەمەریکا بەر ئۆتۆمبێلی زێمێرای ئەحمەدی کەوت، کاتێک کە چووە نێو ڕێڕەوی ماڵی خێزانی ئەحمەدی. لەو هێرشەدا 10 ئەندامی خێزانی ئەحمەدی کە 7 یان منداڵ بوون کوژران.

چەند هەفتەیەک پاش ئەوە ژەنەڕاڵ فرانک مککانزی سەرۆکی نێوەندی سەرکردایەتی لەشکری ئەمەریکا ئەو هێرشەی بە " هەڵەیەکی دڵتەزێن" وەسف کرد و گوتی لەڕاستیدا خەڵکی سڤیلی بێتاوان لەو هێرشەدا کوژران.

کیربی گوتی دالە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا کوان بە کەلی وت ئەحمەدی چەند ساڵ بوو بۆ nei کاری دەکرد " ئەو خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە دەکرد کە خەڵکی زۆریان لە شەڕی ئەفغانسان لێ کوژرابوو."

لەشکری ئەمەریکا لە سەرەتادا بەرگری لە هێرشەکە کرد و گوتی "ڕێکخەرێکی" داعشی کردووەتە ئامانج و تواناکانی چەکدارەکانی تێکشکاندووە بۆ ئەنجامدانی هێرش لە میانەی قۆناغی کۆتایی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان.

بەڵام ماوەیەکی کەم پاش ڕووداوەکە ناکۆکی لە نێوان وێناکردنی لەشکری و ڕاستییەکان لەوێ دەرکەوت. ئاژانسی دەنگوباسی ئەشۆشیەیتد و ئاژانسە هەواڵییەکانی تر ڕایانگەیاند شوفێری ئەو ماشێنەی کە کرابوو بە ئامانج لەمێژە کاری بۆ ڕێکخراوێکی مرۆیی ئەمەریکا کردووە. هیچ ئاماژەیەکیش بۆ تەقینەوەیەکی تری گەورە نەبوو سەرەڕای ئەوەش هەڵسەنگاندنی پەنتاگۆن ئاماژەی بەوە دەکرد ئەو ئۆتۆمبێلە تەقەمەنی تێدابووە.

ئەو هێرشە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دوابەدوای تەقینەوەیەکی وێرانکار ڕوویدا کە لەلایەن داعشەوە ئەنجام درابوو و 169 ئەفغانی و 13 ئەمەریکایی تێدا کوژران لە یەکێک لە دەروازەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ.

لە مانگی ڕابردوو مککانزی گوتی ئەمەریکا تاوتوێی قەرەبوو دەکات بۆ کەسوکاری ئەوانەی لەو هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەدا کوژراون.

XS
SM
MD
LG