Accessibility links

سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بێل كلنتن لە نەخۆشخانەیە


پزیشکانی ڕادەگەیەنن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بێڵ کلنتنن پاش دوو ڕۆژ لە وەرگرتنی چارەسەر بۆ هەوکردن لە نەخۆشخانەیەکی کالیفۆرنیا، وردە وردە دێتەوە سەرخۆی.

گوتەبێژی کلنتن، ئێنجڵ ئۆرینا لە تویتێکدا ڕایگەیاند کلنتنی تەمەن 75 ساڵان ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بەهۆی " نەخۆشییەکی کە پەیوەندی بە کۆرۆناوە نەبووە" لە سەنتەری تەندروستی ئێرڤینی زانکۆی کالیفۆرنیا ماوەتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

ئۆرینا ڕایشیگەیاندووە " ئەو لە چاکبوونەوەدایە، ورەی بەرزە و زۆر سوپاسگوزاری پزیشکان، پەرستاران و کارمەندەکانە کە خزمەتێی بێوێنەی دەکەن."

هەروەها بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیشی ڕاگەیاندووە کە "کلنتن بەهۆشەو گاڵەتەو گەپ دەکات لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانەکە."

کلنتن دوای هەستکردن بە ماندوبوون چوو بۆ نەخۆشخانە و لەوێ دەرکەوت کە هەوکردنێک لە ناو خوێندا هەیە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی CNN لە زاری پزیشکەکانەوە ڕایگەیاندووە ئەم جۆرە هەوکردنی خوێنە بەهۆی هەوکردنی بۆری میزڵدانی دەستیپێکردووە.

پزیشکانی کلنتن ئالپێش ئەمین و لیسا بارداک ڕایانگەیاندووە بەهۆی " چاودێری کردنی ڕژد و پێدانی ئەنتیبایۆتیک بە ڕێگای خوێنبەرەکان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە."

ئەوان گوتشیانە پاش دوو ڕۆژ لە مانەوەی لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەر لە ئێستادا " ڕێژەی خرۆکە سپییەکان لە خوێنیدا دابەزیون و دەرمانەکان کاریگەرییکی باشیان نیشان داوە."

کلنتنی دیموکرات کە لە ساڵی 1993 بۆ 2001 سەرۆکی ئەمەریکا بوو، پێشتریش گرفتی تەندروستی هەبووە ئەو لە ساڵی 2004 نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا و لە ساڵی 2010 شدا نەشتەرگەرییەکی تری بۆ کردنەوەی خوێنبەرەکانی دڵی بۆکراوە.

XS
SM
MD
LG