Accessibility links

چاوی واشنتۆن: ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی عێراق


چاوی واشنتۆن: ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی عێراق
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

دەنگدەرانی عێراقی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەڵام بەشداری بەو ڕێژەیە نەبوو کە لایەنە سیاسییەکان و کاربەدەستانی حکومەت و تەنانەت نێوەندە نێو نەتەوەییەکانیش داوایان دەکرد. هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردن و جەبار ئەمین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید، تاوتوێی بابەتەکە دەکەن.

دەنگدەرانی عێراقی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بەڵام بەشداری دەنگدەران بەو ڕێژەیە نەبوو کە لایەنە سیاسییەکان و کاربەدەستانی حکومەت و تەنانەت نێوەندە نێو نەتەوەییەکانیش داوایان دەکرد. ئەم هەڵبژاردنە بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕیفراندۆمێک یان ڕاپرسییەک بووە لەسەر کار و بەرنامە و بەڕێوەبردنی هەژدە ساڵی ڕابردووی لایەنە سیاسییە فەرمانڕەواکانی عێراق و هەروەهاش دەنگدان چۆتە خانەی دەنگدان بۆ دابینکردنی خزمەگوزارییە بنچینەییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی کار و ڕیگەگرتنیش لە دەستێوەردانە دەرەکییەکان، کە ئەمانە هەر هەموویان داوای خۆپیشاندەرانی عێراقی بوون. یەکێک لە فاکتەرە گرنگەکانی تری ئەم هەڵبژاردنە ڕەواندنەوەی ئەو جۆرە کارکردنە سیاسییە بوو لە عێراقدا کە دوای هەڵبژاردنەکەی ساڵی دوو هەزار و هەژدە هاتە ئاراوە و بەشێکی زۆری شیکەرەوەش ئەو ڕەوشەیان بە سەهۆڵبەندانی سیاسی ناودێر دەکرد.
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودیریکردنی هەڵبژاردن و جەبار ئەمین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی سوید، وەڵامی پرسیارەکانی ئەم هەفتەیەی چاوی واشنتۆن دەدەنەوە.

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG