Accessibility links

ئەو کەسانەی ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسنیان وەرگرتووە زیاتر قازانجیان لە وەرگرتنی دەرزی سێهەمی مۆدێرنا و فایزەر بینیوە


ئەنجامە بەراییەکانی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخەن ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی جۆنسن & جۆنسنی یەک دەرزییان وەرگرتووە زیاتر سود لە دەرزی بەهێزکردنی بەرگری فایزەر یان مۆدێرنا وەردەگرن.

ئەو لێکۆڵێنەوەیەی کە لەلایەن ئینستتوتی نیشتمانی تەندروستی ئەمەریکاوە ئەنجام دراوە دەریدەخات ئەو کەسانەی کە ڤاکسینی جۆنسن& جۆنسنیان وەرگرتووە بەرگری لەشیان 76 هێند زیاتر بووە پاش ئەوەی دەرزی سێهەمی مۆدێرنایان وەرگرتووە و 35 هێند بووە کاتێک فایزەریان وەرگرتووە.

لێکۆڵەرەوان دەڵێن ئەوانەی دووهەم دەرزی جۆنسن& جۆنسنیانیان وەرگرتووە تەنها چوار هێند بەرگری لەشکریان زیادی کردووە.

XS
SM
MD
LG