Accessibility links

ئەمەریکا ناوی ڕۆژی کۆلۆمبس دەگۆڕێت بۆ ڕۆژی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکا 


ڕۆژی کۆلۆمبس لە ساڵی 1971وە بووە بە پشووی فیدڕاڵی تەواوی ئەمەریکا؛ بۆ پیرۆزکردنی دۆزینەوەی ئەمەریکا لەلایەن کریستۆفەر کۆلۆمبسەوە لە ساڵی 1492.

گواستنەوەی توندوتیژی و نەخۆشی و نەهامەتیەکانی دیکەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئەو کەسانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا لە نیوەی خۆرئاوای زەویدا دەژیان، وای کردووە دووبارە هەڵسەنگاندن بۆ ناساندنی ئەو یادە بکرێتەوە، کە بریتیبوون لە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی ناوی ئەو یادە و گۆڕینی بە یادکردنەوەی خەڵکی ڕەسەنی ئەمەریکا.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هەفتەی ڕابردوو یەکەمین ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی ڕاگەیاند بە نێوی ئاهەنگی ڕۆژی نەتەوە رەسەنەکانی کە کەوتە ڕۆژی دووشەممەوە.

بایدن نوسیویەتی "ئەمڕۆ ئێمە دان دەنێین بە مێژووی ئازاربەخشی هەڵە و دڕندەیی کە لەلایەن زۆرێک لە گەڕیدەو دۆزەرەوە ئەوروپیەکانەوە دژی کۆمەڵگە خێڵەکی و کۆمەڵگە ڕەسەنەکان ئەنجامیان داوە " ئەمە پێوانەکردنی شکۆی گەورەیی ئێمەیە کە وەک وڵاتێک ئێمە سڵ لە ڕابردوومان ناکەینەوە و هەوڵ نادەیەن ئەم ڕووداوە شەرمەزاریانە بەخاک بسپرین، ڕاستگۆیانە ڕووبەڕوویان دەبینەوە، دەیانخەینە بەر رۆشنایی و هەموو شتێک دەکەین لەپێناو مامەڵکردن لەگەڵیدا."

لە ڕۆژی دووشەممە ولایەتی ئۆریگن کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژئاوای ئەمەریکاوە بۆ یەکەمجار ئاهەنگی گێڕا بە ناوی کۆمەڵگە رەسەنەکانی ئەمەریکاوە، دوابەدوای ئەوەی ئەنجومەنی یاسادانانی ولایەتەکە پرۆژەیاسایەکی پەسەند کرد لە سەرەتای ئەمساڵدا بۆ دانان بەو راستییەدا. ئۆریگن دەچێتە پاڵ 12 ویلایەتی دیکەی ئەمەریکا بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، لەگەڵ ساوس داکۆتا کە ئاهەنگ دەگێڕن بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵگە ڕەسەنەکانی ئەمەریکاوە .

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG