Accessibility links

کۆمیسیاری پێشووی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی چالاکوانێکی ئیماراتی دەکات


ماری ڕۆبنسۆن، کۆمیسیاری پێشووی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانەی سەردانێکیدا بۆ دوبوی ڕۆژی چوارشەممە داوای لە ئیمارات کرد چالاکوانێکی دیموکراسیخواز ئازاد بکات کە لە ساڵی 2018 زیندانی کراوە بە هۆی ڕەخنەگرتن لە حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەحمەد مەنسور، کە ماوەی 10 ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە، ڕەنگە سزا درابێت تا ڕادەی ئەشکەنجەدان، ئیمارات ڕەتیکردەوە کە مامەڵەی خراپی لەگەڵدا کردبێت.

ڕۆبنسن لە کاتی گوتارەکەیدا سەبارەت بە پرسی ژینگە و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە پێشانگای جیهانی دوبەی وتیشی "کۆمەڵگای مافی مرۆڤ ئەو وەک بەرگریکارێکی بوێری مافەکانی مرۆڤ دەبینێت" و گوتیشی "ئازادکردنەکەی دەبێتە هەوڵێک لەم کاتە گونجاوەدا وەک ئەوەی لەلایەن پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپاوە داوای ئازادکردنی کراوە."

کاتێک پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتەوە کراوە بۆ لێدوان، ڕۆیتەرز ئاماژەی بە لێدوانێکی پێشتر کرد کە ڕاپۆرتێکی هیومان ڕایتس وۆچیان ڕەتکردبۆوە کە نیگەرانی خۆیان دەربڕی بوو سەبارەت بە بارودۆخی مەنسور.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG