Accessibility links

هەوڵەکان بۆ هاوکاری سەربازی نێوان تورکیا و ڕووسیا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ ڕووسیادا تاوتوێی پتەوکردنی هاوکاری پیشەسازی بەرگرییان کردووە لە میانەی ئەو وتووێژانەی لەم هەفتەیە بەڕێوە چوون.

ڕۆژی چوارشەممە تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادمێر پوتن پاش 18 مانگ لە هاوینە هەواری سوچی کۆبونەوەی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و لەو کۆبونەوەیەدا ناکۆکییەکانی سوریا بابەتی سەرەکییان بوو.

ئەردۆغان لە دەمی گەڕانەوەی بۆ تورکیا بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند " دەرفەتی ئەوەمان بۆ ڕەخسا کە گفتوگۆ بکەین لەبارەی ئەوەی کە دەتوانین چ هەنگاوێک لەبواری مەکینەی فڕۆکە و فڕۆکەی جەنگیدا بنێین."

بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی NTV ئەو گوشیەتی " بابەتێکی تری کە دەتوانین پێکەوە چەند هەنگاوێکی بۆ بنێین دروستکردنی بەلەمە. پشتیوان بە خوا ئێمە هەنگاوی هاوبەشدەنێین تەنانەت لە بواری ژێردەریاییەکانیشدا."

لێدوانەکانی ئەردۆغان نیگەرانی لەکاتێکدایە لە ساڵی ڕابردوو واشنتن سزای بەسەر تورکیادا سەپاند بەهۆی کڕینی سیستمی دژە موشەکی ڕووسیایی S-400 .

ئەمەریکا هەروەها ڕوسیاسی لە پرۆگرامی F-35 دەرکرد.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمەریکا لەو کاتەوە گرژی بەخۆوە بینی و ئەردۆغانیش هەفتەی ڕابردوو دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندی کەسێتیشی لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا "دەستپێکێکی باشی نەبوو."

ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە پێشنیاری کردووە تورکیا و ڕووسیا بتوانن پێکەوە کار لەسەر دروستکردنی دوو کارگەی هێزی ناوەکی بکەن، کە لایەنی ڕووسیا لەسەری ڕێککەوتوون هاوکاری بکەن.

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی






XS
SM
MD
LG