کارلس پویگدێمۆنت رێبەری پێشووی کەتەلانەکان لە رۆژی دووشەممە گەرایەوە بەلژیکا پاش دەستگیر کردنی لە ئیتالیا بەڵام وتی کە ئەو هیچ بیرۆکەیەکی نییە کە چارەنووسی چی دەبێت کاتێک بۆ دانشتنێکی رادەستکردنەوە دەگەرێتەوە.
“ نازانم” چی روودەدات، ئەو بە رۆژنامە نووسانی وت کاتێک چووە ناو پەرلەمانی ئەوروپاوە کە لەوێ ئەو یاسا دانەرە.
ئەوە لە سەر دادوەرەکان راوەستاوە”
ئەو پشت راستی ئەوەی کرد کە دەگەرێتەوە ساردینیا بۆ گوێراگرتنەکەی لە دووشەممەی ئاییندەدا کە دەروانێتە داخوازیەکی ئیسپانیا بۆ رادەستکردنەوەی. ناوبراو لە رۆژی پێنجشەممە لە ساردینیا دەستگیر کرا و شەوێکی لە زینداند دا بەسەر برد پێش گوێ ڕاگرتنی دادگایەکی کورت کە رۆژێک دواتر بڕیاری ئازادکردنی کاتی درا.
پویگدێمۆنت کە تەمەنی ٥٨ ساڵە لە لایەن مەدریدەوە داوا کراوە بە تاوانەکانی جیابۆنەوە بۆ رێبەرایەتی کردنی هەوڵێکی شکەست خواردووی کەتەلانەکان بۆ سەربەخۆیی لە ئیسپانیا لە ئوکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ کە پاشان بۆ بەلژیک هەڵات بۆ خۆ لادان لە دادگایی کردن.