Accessibility links

دۆخی خراپی پەنابەرانی سوریا لە تورکیا بەهۆی بارودۆخی ئابوری و هەستی دژە کۆچبەرانەوە


پەنابەرانی سوریایی لە گوندێکی تورکیا
پەنابەرانی سوریایی لە گوندێکی تورکیا

ئەو پەنابەرانەی کە بەهۆی درێژەکێشانی شەڕو ئاژاوەی سوریاوە بۆ تورکیای دراوسێ هەڵهاتبوون، بە دڵێکی فراونەوە باوەشیان بۆ کراوەتەوە و وەک هاوسۆزیەک بۆ برا موسڵمانەکانیان پێشوازییان لێکرا بوو. بەڵام هەڵوێستەکان وردە وردە قورستر بوون، چونکە ژمارەی هاتنی پەنابەرانی نوێی سوریای لە ماوەی ئەو دە ساڵەی ڕابردوودا زیاتر بووە.

هەستی دژە کۆچبەری ئێستا لە خاڵی هەڵکشان نزیک دەبێتەوە، کە بە کێشە ئابورییەکانی تورکیاوە بەندە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی بێکارییەکی زۆر و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو لە نرخی خۆراک و نیشتەجێکردن، زۆرێک لە تورکەکان نائومێدن بەرامبەر نزیکەی 5 ملیۆن هاوڵاتی بیانی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی ئەو 3.7 ملیۆن کەسەی کە لە شەڕی ناوخۆی سوریا هەڵهاتوون.

لە مانگی هەشتی ئەم ساڵدا توندوتیژی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا سەریهەڵدا، کە جەماوەرێکی تووڕە لە وەڵامی کوشتنی هەرزەکارێکی تورکدا بە چەقۆ؛ پەلاماری شوێنە بازرگانی و دوکان و ماڵی سوریەکانیان دا.

تورکیا میوانداری گەورەترین ژمارەی پەنابەران دەکات لە جیهاندا و زۆرێک لە شارەزایان دەڵێن ئەمە باجەکەیەتی، سەلیم سازاک توێژەری ئاسایشی نێودەوڵەتی لە زانکۆی بیلکنت-ی ئەنقەرە و ڕاوێژکاری بەرپرسانی حزبی ئۆپۆزسیۆنی ئی پارت، هاتنی چەندین پەنابەر بەوە بەروارد کرد کە تێگەیشتنە لە" وڵاتێکی بیانی کە لە ڕووی ئەتنیکی و فەرهەنگی و زمانەوانییەوە جیاوازە".

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG