Accessibility links

ئاکامی پەیوەندییەکانی ئەمەریکاو پاکستان لەسەردەمی دەسەڵاتی تاڵیباندا


کۆنترۆڵکردنی کابوڵ لەلایەن تاڵیبانەوە نەبوونی متمانەی هاوبەشی لە نێوان ئەمەریکا و پاکستاندا قوڵتر کردەوە، کە دوو هاوپەیمان بوون ناکۆکیان هەبوو لەسەر ئەفغانستان، بەڵام هەردوولا هێشتا پێویستیان بە یەکتر هەیە.

بە ڕەچاوکردنی ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن بەدوای ڕێگا نوێکاندا دەگەڕێت لە پێناو رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستان لەئەفغانستان، پێدەچێت جارێکی تر بڕوانێتەوە پاکستان، کە بۆ هەواڵگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا بەگرنگی ماوەتەوە بەهۆی نزیکایەتی لەگەڵ ئەفغانستان و پەیوەندیان لەگەڵ رێبەرانی ئەفغانستان و بەرپرسانی ئێستای.

لە ماوەی دوو دەیەی شەڕدا بەرپرسانی ئەمەریکا پاکستانیان بەوە تۆمەتبار کردووە کە یارییەکی دوو لایەنە دەکات لەڕێی بە بەڵێنی ئەوەی کە شەڕی تیرۆر و هاوکاری لەگەڵ واشنتن دەکات لەسەروەختی گەشەکردنی تاڵیبان و گروپە توندڕەوەکانی دیکە کە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان. هاوکات ئیسلام ئاباد ئاماژەی بەوە کرد کە بەڵێنی شکستخواردوو بە حکومەتێکی پشتیوان لە کابول داوە دوای ئەوەی ئەمەریکا لە دوای هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 دا تاڵیبانی لە دەسەڵات دەرکردو گروپە توندڕەوەکان پەنایان برد بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دەستیان کرد بە هێرشی کوشندە لە پاکستانەوە.

بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت هاوکاری پاکستان لە هەوڵەکانی دژە تیرۆردا بکات و بتوانێت داوای مۆڵەت بکات بۆ ئەنجامدانی چاودێری فرۆکەوانی بکات بۆ سەر ئەفغانستان یان شێوەکانی دیکەی هاوکاری هەواڵگری. پاکستان یارمەتی سەربازی ئەمەریکا و پەیوەندی باشی دەوێت لەگەڵ واشنتن دا، تەنانەت سەرکردەکانیشیان بە ئاشکرا ئاهەنگیاین دەگێڕا بەبۆنەی ئەوەی تاڵیبان دەسەڵاتی گرتەدەست.

سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس

XS
SM
MD
LG