Accessibility links

ئەمەریکا خەونە دزراوەکەی گلگامیش دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق 


خشتە تابلۆیەکی دێرین لە پاشماوە وێرانبووەکەی کتێبخانەیەکی دێرینی شارستانیەتی میزۆپۆتامیادا دۆزرابۆوە؛ کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3500 ساڵ لەمەوبەر، لەکاتێکدا 30 ساڵ لەمەوبەر لە مۆزەخانەیەکی عێراقی تاڵان کرا و دواجار گەڕێنرایەوە بۆ عێراق.

خشتە تابلۆیەک کە بە رێنوسی بزماری لەسەری نوسرابوو لە ساڵی 1853 وەک بەشێک لە کۆکراوەی 12 خشتە تابلۆ لە پاشماوە وێرانەکانی کتێبخانەی ئاشور پانیبال- پاشای ئاشوری دۆزرایەوە کە بەهاکەی 1.7 ملیۆن دۆلار بوو. کاربەدەستان پێیانوایە لە ساڵی 2003 بە نایاسایی هاوردەی ویلایەتە یەکگرتوەکان کراوە، دواتر فرۆشراوە بە فرۆشگای کارە هونەرییەکان بە ناوی هابی ڵابی و لە کۆتاییدا لە مۆزەخانەی بایبڵ لە واشنتن دی سی نمایش کرا.

ئاژانسی فیدڕاڵی لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نیشتیمان، لە مانگی 9 ی 2019 دەستیان بەسەر تابلۆ دێرینەکەدا گرت لە مۆزەخانەکە کە ناسراوە بە تابلۆی دێرینی خەونی گیلگامش، تابلۆ دێرینەکەی گیلگامش بەشێکە لە هەڵبەستێکی سۆمەری لە داستانی گیلگامش کە یەکێکە لە کۆنترین کارە ئەدەبییەکانی جیهان و یەکێکە لە کۆنترین تێکستە ئاینییەکان.

XS
SM
MD
LG