Accessibility links

وەزیری نەوتی عێڕاق دەڵێت ڕێکخراوی OPEC پابەند دەبێت بە ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی نەوت


وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت ڕێکخراوی ئۆپیک (OPEC) و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن نرخی نەوت بۆ یەکەم سێ مانگی ساڵی 2022 بۆ هەر بەرمیلێک بە 70 دۆلار بهێڵنەوە. ئەو گوتیشی چاوەڕوان دەکرێت گروپەکە کاتێک کە لە مانگی 10 کۆدەبێتەوە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت وەکو ئێستا بهێڵێتەوە " ئەگەر نرخەکە بە سەقامگیری بمێنێتەوە."

ئیحسان عەبدولجەبار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەغدا ڕۆژی یەکشەممە گوتیشی کۆی هەناردەی نەوتی عێراق بەوەی هەرێمی کوردستانیشەوە بۆ مانگی نۆ نزیکەی 3.4 ملیۆن بەرمیلە لە ڕۆژێکدا.


XS
SM
MD
LG