Accessibility links

بەهۆی تەقینەوە لە ئەفغانستان دوو کەس دەکوژرێن


ژمارەیەک ئەفغانی لە دەرەوەی نەخۆشخانەیەکی هەرێمی نانگەرهار، پاش تەقینەوەکانی جەلالئاباد، 18 ی 9 ی 2021
ژمارەیەک ئەفغانی لە دەرەوەی نەخۆشخانەیەکی هەرێمی نانگەرهار، پاش تەقینەوەکانی جەلالئاباد، 18 ی 9 ی 2021

بەپێی لێدوانی بەرپرسێکی تەندروستی و میدیاکانی ناوخۆ، ڕۆژی شەممە لە شاری جەلالئابادی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی جیادا بەلایەنی کەم2 کەسی کوژراون و 19 کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەو هێرشانەی کە ئۆتۆمبێلەکانی تاڵیبانیان کردە ئامانج، یەکەم تەقینەوەی کوشندەن لەوەتەی حکومەتی نوێ لە ئەفغانستان دامەزراوە.

کاربەدەستێکی تەندروستی لە نەخۆشخانەیەکی شارەکە، ژمارەی کوژراوەکانی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی پشتڕاست کردەوە.

XS
SM
MD
LG