Accessibility links

ئوسترالیا ڕێککەوتنێکی نوێی بەرگری لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا مۆر دەکات


ئەمەریکا، بەریتانیا و ئوسترالیا دەڵێن هاوبەشیەکی ئاسایشی بۆ ناوچەکانی هەردوو ئۆقیانوسی هیندی وهێمن پێکدەهێنن. ئەم هاوبەشیە نوێیە ئاسایشیە یارمەتی ئوسترالیا دەدات تا ئەو جۆرە ژێر دەریاییانە بەکاربێنێت کە بە وزەی ناوکی کار دەکەن، ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ هەروا دێ و زیادبوونی کاریگەری چین لە ناوچەکەدا.

وەک بەشێک لەو هاوبەشییەی کە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سکۆت مۆریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ڕایانگەیاندووە، واشنتن و لەندەن پێکەوە تەکنەلۆجیا و توانا بە ئوسترالیا دەدەن بۆ هەبوون و دانانی ئەو ژێر دەریاییانەی بە وزەی ناوکی کار دەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکی سێ لایەنیدا هاتووە، هەریەک لەو سێ ڕێبەرە جەختیان لەوە کردەوە کە ئوسترالیا چەکی ناوکیبڵاوناکاتەوە، بەڵکو سیستمی پاڵنانی ناوکی بەکاردێنێت بۆ بەرانگاربوونەوەی مەترسیەکان لە داهاتوودا.

سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت "هەموومانبەو پێویستیە دەزانین کە دەبێت دڵنیا بین لە ئاشتی و سەقامگیری لە هەردوو ناوچەی زەریای هیندی و هێمن لە مەودای درێژ خایەندا".

جۆنسن ئەمەی بە بڕیارێکی زۆر گرنگ ناوبرد بۆ ئوسترالیا لە بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیادا و گوتیشی دەبێتە هۆی ئەوەی جیهان پاریێزراوتر بێت.

XS
SM
MD
LG