Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە پێشوازی لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی هێرشەکانی 11 ی سێپتەمبەر دەکات


شانشینی عەرەبستانی سعودیە پێشوازیکرد لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە پۆلێنکراوەکانی پەیوەست بە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 لە ئەمەریکا.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " هەر دەنگۆیەک کە گوایە عەرەبستانی سعودیە پەیوەندی بە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرەوە هەیە بە شێوەیەکی پۆلێنکراو دوورە لە ڕاستیەوە.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی فەرمانی بە وەزارەتی داد کرد پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکاندا بکات سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکەی ئێف بی ئای بۆ هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر تا ئاشکرا بکرێن و بڵاوبکرێنەوە.

ئەندامانی خێزانی قوربانیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمەر داوایان لە چاودێرێکی حکومەتی ئەمەریکا کرد لێکۆڵینەوە لە گومانەکانیان بکرێت، سەبارەت بەوەی کە ئێف بی ئای ڕاستی نەکردوە لەسەر لەناوبردنی بەڵگەکان کە ئاخۆ عەربستانی سعودییە دەبەستێتەوە بە فرۆکە ڕفێندراوەکانەوە.

عەرەبستانی سعودیە ڕایگەیاندووە کە هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هێرشی فڕۆکە ڕفێندراوەکاندا، هەروەها باڵیۆزخانەکە ڕایگەیاند کە سعودیە داوای بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو زانیاریانەی کردووە کە پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی ئەمەریکاوە هەیە لەسەر ئەو هێرشانە.

XS
SM
MD
LG