Accessibility links

یەكێتی ئەوروپا: پێویست دەبێت کار لەگەڵ تاڵیباندا بکەین بەڵام پەلە ناکەین لە بەفرمی ناساندنی ئەو گروپە


بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ڕایدەگەنێت، پێویست دەبێت یەکێتی ئەوروپا مامەڵە لەگەڵ تاڵیباندا بکات بەڵام پەلە ناکات لە بە فەرمی ناساندنی ئەو گروپە ئیسلامییە چەکدارە وەک دەسەڵاتداری نوێ ئەفغانستان.

گونار ویگەند، بەڕێوەبەری گشتی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ کیشوەری ئاسیا و وڵاتانی سەر بە ئۆقیانوسی ئارام ڕایگەیاند، پلانی کاری یەکێتی ئەوروپا بۆ دەستەبەرکردنی بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووە کە بۆ زەمینە خۆشکردن و نیشتەجێکردنی 30 هەزار ئەفغانی گوازراوە بەکاردەهێنرێت.

ویگان گوتی پەیوەندی فەرمی لەگەڵ تاڵیبان تەنیا لەو کاتەدا جێبەجێ دەبێتکەگروپەکەهەندێک مەرجی دیاریکراو پەیڕەو بکات، لەوانە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و دەرفەت ڕەخساندنی بێ سنوور بۆ کارمەندانی کۆمەککردن.

ویگان گوتیشی دیار نییە کە ئایا تاڵیبان دەتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر فەرمانڕەوایی بکات یاخود نا، بەڵام بۆ یەکێتی ئەوروپا مەرجی سەرەکی بۆ پەیوەندیە فەرمییەکان لەگەڵ تالیبان پێکهێنانی حکومەتێکی فرەلایەنی و نوێنەرایەتی دەبێت.

XS
SM
MD
LG