Accessibility links

میسی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمەن دەگاتە ڕێککەوتن


ڕۆژنامەوی وەرزشی لیکیوپ (L’Equipe ) ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ لیۆنال میسی گەیشتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمەن ئەمەش پاش چەند ڕۆژێک لە پێشبینی کردن لەسەر داهاتووی ئەوو یاریزانە ئەرجەنتینییە دوای ئەوەی لە یانەی بەرشەلۆنا دەرچوو.

میسی کە لە میانەی یاریکردنیدا بۆ بەرشەلۆنا وەک یەکێک باشترین یاریزانەکانی جیهان ناسرا، هەر ئەمڕۆ سێشەممە دەگاتە پایتەختی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە تیمە نوێیەکەی.

ڕۆژنامەوانان لە فڕۆکەخانەی بەرشەلۆنا میسییان بینیوە هەرچەندە پشتڕاست نەکراوەتەوە سەرەتا دەچێتە کوێ.

میسی تەمەن 34 ساڵان پێوانەی گۆڵی هەم بۆ بەرشەلۆنا و هەم بۆ ئەرجەنتینیش تۆمار کردووە. خاوەنی چەندین خەڵات و لایەنگرێکی زۆرە. ئەو نەیتوانی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنا بەردوامبێت بەهۆی ئەوەی وەکو یاریزانێک نرخی یاریکردنی بۆ تیمەکە زۆر گران بوو کە چیتر لە توانای ئەو تیمەدا نەمابوو. بە چوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمەن چاوەڕوان دەکرێت یانەکە زیاتر ببوژێتەوە لە کاتێکدا لە ئێستادا یاریزانی بەناوبانگی بەرازیلی نەیمار کە ئەوەیش پێشتر بۆ بەرشەلۆنا یاری دەکرد لەگەڵ ئەو یانەیەیە و یاریزانی گەنجی فەرەنسایی کلیەن ئیمبابێ‌ش هەر بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات.


XS
SM
MD
LG