Accessibility links

دوو ڕاهێنەری بیلاڕوسیا لەئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوور دەخرێنەوە


دوو ڕاهێنەری بیلاڕوسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆدا متمانەیان لێسەندرایەوە و لە گوندی ئۆڵۆمپیادیش دوور خرانەوە، پاش ئەوەی گوایە فشاریان کردووە لەوەرزشوانێکی وڵاتەکەیان تاوەکو بەزۆر بیبەنەوە بۆ بیلاروسیا، ئەو روداوەش سەرزەنشتی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

رۆژی هەینی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد متمانەیان لەئارتۆر شیباک و یوری ماسیڤیچ سەندووەتەوە و لەگوندی ئۆڵۆمپیادیش دوورخراونەتەوە. لیژنەکە راشیگەیاند، لەم هەفتەیەدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ژن و پیاوە سەبارەت بە ڕۆڵی ئەوان لەکێشەی کریستیانا تیسیمانۆسکایا دەکرێت.

گوایە وەرزشوانەکە لەفڕۆکەخانەی تۆکیۆ داوای لەپۆلیس کردووە، بیپارێزن تاوەکو بەزۆر ڕەوانەی بیلاڕوسیای نەکەنەوە. وەرزشوانەکە وتوشێتی کە "ئەو لەژیانی دەترسێت، ئەگەر بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی"، ئەو وڵاتەی کێشمەکێشمی سیاسی و سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن، وێرانی کردووەو لەهەڵبژاردنێکی کێشە لەسەردا ساڵی پار، ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆیان خستەوە دەسەڵات.

کریستینا تیسیمانۆسکا ی 24 ساڵ رۆژی چوار شەمە گەیشتە وارسۆ پاش ئەوەی ئەو وڵاتە فیزەیەکی مرۆیی پێ بەخشیبوو. ئەو دەڵێت "دڵخۆشە کە سەلامەتە".

XS
SM
MD
LG