Accessibility links

حەمە قەرەداغی: ئەمەریکا سەنگی خستۆتە سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جێی ناهێڵێت


هاوکاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، دەبینین تاڵیبان بەتووندی سەری هەڵدایەوە ناوچەی زۆری کۆنترۆڵ کردووە و بووەتە مەترسی لەسەر حکومەتی ئەفغانستان.

بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە خێرایانەی لەجیهاندا هەن وەک لەکۆبوونەوەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆ بایدن و سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمیدا لەواشنتن باسکراوە، لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەرکی سەربازی هێزی ئەمەریکا دەگۆردرێت و تانها مەشق و ڕاوێژ دەبێت بەهێزی عێراق. ئەگەر ئەمەریکا بڕیاریکی لەو جۆرەی ئەفغانستان لەعێراقدا بدات و هێزەکانی بەتەواوەتی بکشێنێتەوە، کاریگەری کشانەوە لەسەر ناوچەکە و هەرێمی کوردستان چۆن ئەبێت؟

حەمە قەرەداغی چالاکوان و دانیشتوی ووڵاتی نەروەیج لە گفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەوەی لەئەفغانستاندا ڕوو دەدات گۆڕانکاری نییە لەستراتیجدا بەڵکوو گۆڕانکاریە لەتاکتیکدا، بۆ ئەوەی بۆ وڵاتانی تورکیاو ئێران و وڵاتانی تری چواردەوری ئەفغانستان ڕوونببێتەوە کە دەسەڵاتێک یان هێزێک هەیە دژ بەمرۆڤایەتی وپایەکانی ژیانە، بەری بۆ بەرەڵا بکرێت کۆتایی بە هەمویان دێنێت".

بەڕێز قەرەداغی دەشڵێت "ئەگەر ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکشێتەوە، بۆ نموونە دەبێت دەست لە گەورەیی خۆی لەجیهاندا هەڵگرێت، بەڵام ئایا ئەمە دەکرێت؟"، هەروەها دەڵێت "عێراق خاڵێکی گرنگ و زۆر بەرچاوی هەیە بۆ هاوسەنگ کردنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا، دەشکەوێتە سەر ڕۆڵی ئێران و توکیاو لە ناوچەکەدا و کوردەکان بەتایبەتی".

سەبارەت بە پرۆسەی ئەمەریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەڵێت "کۆی پرۆسەی گۆڕانکاری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەچێتە ئەو خانەیەوە کە وەک سەردەمی (ڕێنسانس)ی لێبێت، ئەوەش ناگەێنێت کە ستراتیجێتێک دانرا، ڕێکاوڕێک ئامانجی خۆت بپێکێت و بەدەست بێیت".

زانیاری زیاتر لە دەقی ووتوێژەکەدایە وریا کاڵێ سازی داوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:10:41 0:00


XS
SM
MD
LG