Accessibility links

بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئاسیا و ئوسترالیا


جۆرێ دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاسیا، تۆکیۆ، تایلەند و مالیزیا ئاستی بە شێوەیەکی بەرچاو تەشەنەی سەندووە.

شاری میوانداری ئۆلۆمپیاد و هەروەها تایلەند و مالیزیا ڕۆژی شەممە ژمارەیەکی تۆمارکراوی تووشبوون بە کۆڤید - 19 یان ڕاگەیاند، کە زوربەی هەرەزۆری کەیسەکان جۆری دێڵتای ڤایرۆیس کۆرۆنا بووە.

حاڵەتەکان لە سیدنی ئوسترالیاش بە شێوەیەک بەرزبووەتەوە کە پۆلیس تەواوی ناوچەی ناوەندی بازرگانییان داخستووەو رێگریانکرد لەسازکردنی هەر ناڕەزایی دەربڕینێک لە دژی ئەو داخستنە کە تا کۆتایی مانگی هەشت بەردەوام دەبێت.

پۆلیس وێستگەی شەمەندەفەری داخست، تاکسیەکانی قەدەغە کرد بۆ گواستنەوەی خەڵک لە ناوەڕاستی شار و 1000 کارمەندی پۆلیسیان بڵاوەپێکردەوە بۆ دانانی خاڵی پشکنین و بڵاوەپێکردنی گروپەکان. حکومەتی هەرێمی وێلزی باشوری نوێڕایگەیاندووە کە 210 نەخۆشی نوێ لە سیدنی و ناوچەکانی دەوروبەری توشی جۆری دێڵتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

حکومەتەکەی تۆکیۆ ژمارەی تۆمارکراوی 4058 توشبووی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند، کە بۆ یەکەمجار گەیشتووەتە 4 هەزار کەس. ڕێکخەرانی ئۆلۆمپیاد 21 کەیسی نوێی کۆڤیدی 19یان لە پەیوەند بە یاریەکان بڵاوکردەوە، کە کۆی گشتی لە 1ی مانگی حەوتەوە 241 کەس بووە.

XS
SM
MD
LG