Accessibility links

بایدن بەڵێن دەدات بەردەوامبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی چین لەسەر ماددە هۆشبەرەکان


جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لەسەر " ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ چین " بۆ هەوڵی کەمکردنەوەی لێشاوی ماددە هۆشبەرەکانی لە مەکسیکەوە بە قاچاخ دەهێندرێنە نێو ئەمەریکا.

لە میانەی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەیەکی کەناڵی CNN یشێوازی مشتومڕی گشتی لە سینسیناتی بایدن گوتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی "مامەڵە لەگەڵ تەواوی کێشەی ماددە هۆشبەرەکان " دەکات بەوەی کە بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی خەڵکی لە وەزارەتی داد بۆ کارکردن لەسەر ئەم بابەتە زیاد دەکات.

بڕوا دەکرێت فێنتانیل 50 بۆ 100 هێند لە هێرۆیین بەهێزترە. قەیرانی تەندروستی لە ئەمەریکا بەهۆی ماددەی هۆشبەر بە تایبەتی فێنتانیل زۆرجار لە میانەی بەرێوەبەرایەتی دانۆڵد ترامپ دەهاتە بەرباس.

سەرۆکی پێشوو بەبەردەوامی ڕەخنەی لە چین دەگرت، و بە هەناردەکەری سەرەکی ئەم ماددە هۆشبەرانە بۆ مەکیسک و لەوێوە بۆ قاچاخ بۆ ناو ئەمەریکا دای دەنا.

یاداشتێکی 1500 وشەیی بەر لە سێهەم سەردانی بایدن بۆ ئۆهایۆ لە میانەی شەش مانگی سەرۆکایەتیدا بڵاو کرایەوە، تیایدا نیگەرانییە سەرەکییەکانی ویلایەتەکە هەر لە نۆژەنکردنەوەی پردەکانی شاڕێیەکانەوە بگرە هەتا ڕووبەڕووبوونەوەی بەرزی کێشی منداڵانی تێدا بوو. لەو یاداشتنامەیەدا باس لە قەیرانی ماددە هۆشبەرەکان نەکرابوو، هەرچەندە ئۆهایۆ یەکێکە لەو ویلایەتانەی زۆرترین کەس تیایدا بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئەو جۆرە دەرمانانەوە دەمرن، زیاتر لە دەساڵە لە ویلایەتەکەدا بووە بە هۆکاری سەرەکیش بۆ برینداربوونی کوشندە.

ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا کە ئایە ئەم بابەتە بۆ بەڕێوەبەرایەتی بایدن ئەرکی سەرەکییە یان نا، گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی گوتی " بێگومان، ئەمە ئەرکی سەرەکییە،هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئەمە کێشەیەکە کاریکردووەتە سەر خەڵکی لە سەرانسەری ئۆهۆیۆ و بەردەوام دەبێت. ئەگەر لە هەر پسپۆڕێکی تەندروستیش بپرسیت پێمان دەڵێت گرنگترین شتی کە بیکەین ئەوەیە دڵنیابین هەمووان دەستیان بە خزمەتگوزاری تەندروستی ڕابگات."

هەندێک ئامانجی کە لە میانەی بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بە ڕێزەوە بۆ چین دانرا بەدی نەهاتن.

چین بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددەی فێنتنیل هیچ کارێکی زیاتری نەکردووە.

XS
SM
MD
LG