خانمی یەکەمی ئەمەریکا جیل بایدن ڕۆژی چوارشەممە بەرەو ئەڵاسکا بەڕێدەکەوێت کە دەبێتە یەکەم شوێنی لە گەشتێکی بۆ سەرۆکایەتی کردنی شاندی فەرمی ئەمەریکا لە ئۆلۆمپیادی تۆکیۆ.
لە ئەڵاسکا خاتوو بایدن بڕیارە سەردانی نێوەندێکی تەندروستی بکات و لەوێ داوا بکات سەرنج بخرێتەسەر خزمەتگوزاری تەندروستی ناوچە دووردەستەکان.
کۆشکی سپی ڕایگەیاند بایدن لەوێ داواش لە خەڵکی دەکات خۆیان دژ بە ڤایرۆسی کۆڤید-19 بکوتن.
لە یارییەکانی تۆکیۆدا بڕیارە بایدن بەشداری ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد بکات.
ڕەمۆنگ گرینلە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تۆکیۆش باشداری شاندی ئەمەریکا دەبێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت " تیمەکەمان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی زۆر بە توندی بەجێ دەگەیەنن، پەیوەندییەکانیان زۆر سنووردار دەکەن." ئەو گوتیشی " تیمی کۆڤیدی ئێمە لە کۆشکی سپی، و هەروەها کاربەدەستانی تەندروستی کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی نێونەتەوەیی و حکومەتی ژاپۆن، هەموان کۆکن لەسەر ئەوەی پۆرۆتۆکۆڵی توند و ڕێوشوێنە تەندروستییەکان یارمەتیدەردەبن بۆ پاراستنی شاندەکانمان."
.