Accessibility links

چاوی واشنتۆن: کودەتا و دیموکراسی لە تورکیا


چاوی واشنتۆن: کودەتا و دیموکراسی لە تورکیا
please wait

No media source currently available

0:00 0:40:00 0:00

شوان حەمە، نوسەر و لێکۆڵەر دکتۆر سەردار عەزیز، شیکەرەوەی سیاسی

شوان حەمە، نوسەر و لێکۆڵەر؛
*لەپاش ڕووداوی کودەتاکە کۆمەڵگەی تورکیا دابەشبوونێکی زیاتری بە خۆوە بینی و تورکیای بەرەو پاشەکشەیەکی گەورە بردووە لە هەموو ڕوویەکەوە.
*لەدوای کودەتاکەوە، تورکیا بە مەبەست و بە بەرنامە کوردی کردۆتە ئامانج.
*سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ دیاربەکر دەشێت پەیوەندی هەبێت بە بڕیاری قەدەغەکردنی هەدەپەوە.
*بەشێکی بەرچاوی زیندانییە سیاسییەکان لە تورکیا ژنانن و لەبیرمان نەچێت کە ئەردۆغان دیدێکی ئیخوانیانەی هەیە
دکتۆر سەردار عەزیز، شیکەرەوەی سیاسی؛
*هەتا ئێستا ئاشکرا نییە ئەوەی ڕۆژی 15ی مانگی 7ی ساڵی 2016 لە تورکیا ڕوویدا، کودەتا بووە یان سیناریۆیەکی حکومەتی تورکیا بووە.
*پاش هەوڵی کودەتاکە سیستەمێکی تاکڕەوی بەرەو دیکتاتۆریەت لە تورکیادا هاتۆتە ئاراوە و ئێستاش هیواکان لەسەر هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2023 هەڵچنراون.
*ئێستا ئەردۆغان قەیرانێکی وەهای دروستکردووە کە نەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو ڕێبەرایەتی لایەنگرانی خۆیشی بکات.
*لە ئێستادا بژارەکانی بەردەم ئەردۆغان کەمن و تەنانەت دەشزانێت کە لەوانەیە دەرفەتیشی کەم بێت لە هەڵبژاردنەکەی 2023دا

کۆمێنتی خۆت لە ڕێگەی فەیسبوکەوە بنووسە

XS
SM
MD
LG