Accessibility links

دکتۆر نەورۆز عوسمان: تەنها ئومێد بۆ کەمبوونەوەی تووشبوون بە کۆڤید-19 دروستبوونی بەرگری گشتییە


Dr. Nawroz Othman
Dr. Nawroz Othman

دوای زیاتر لە ساڵێک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-19 ڕێژەی تووشبوون لە چ ئاستێکدایە؟

دەربارەی ڤاکسین و کوتان لەهەرێمی کوردستان ئایا وەک پێویست بەڕێوە دەچێت یاخودا گرفتی کوتان هەیە؟

دکتۆر نەورۆز عوسمان لێپرسراوی بەشی کۆنترۆڵی نەخۆشیە بۆگوازراوەکان لەتەندروستی سلێمانی لەگفتووگۆیەکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆتایی شەپۆلی دووهەمی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19داین و لەسەرەتاکانی بڵاوبوونەوەی شەپۆلی سێهەمداین و ژمارەکان ئەگەری هەیە ڕوو لەهەڵکشان بکات"

دەربارەی بڵاوبوونەوەی جۆری دەڵتای کۆڤید-19 لەجیهاندا و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لەهەرێمی کوردستان دکتۆر نەورۆز دەڵێت "تائێستا بەفەرمی هیج تووشبوونێکمان لە هەرێمی کوردستاندا تۆمار نەکردەوە، ئەم جۆرە نوێیە و بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیی بە کەرەستەی تایبەت هەیە "

لەگفتووگۆکەیدا لەگەڵ وریا کاڵێ سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر بەو کەسانەی لەوڵاتێکەوە هاتوون جۆری دەڵتای تێدابڵاوە دکتۆر نەورۆز ووتی" دەبێت چاودێریی ئەو کەسانە بکەین، نمونەیان لێوەردەگیرێت بەتایبەتی ئەوانەی لە هیندستانەوە دەگەڕێنەوە، ئەگەر نەگەتڤیش بن دەبێت بەلانی‌کەمەوە بۆ ماوەی 2 هەفتە لە کەرەنتین بن، لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشانەیەکدا، نموونەی نوێیان لێوەردەگیرێت و ئەگەر تووشبووبن بەشێوەیەکی تایبەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بەڵام تائیستا ئەوە لەکوردستان ڕووی نەداوە"

لەسەر کوتان و وەرگرتنی ڤاکسین دکتۆر نەورۆز دەڵێت" ڤاکسینەکە هەیەو تائێستا 50 هەزار کەس وەریگرتوە، بەڵام گرفتی جێگای هەڵگرتنی هەیە، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە پلەی ساردکردنەوەی تایبەت هەیە"

هەروەها دەڵێت " بۆ کوتان پێویست بەئامادەکاریی تایبەت هەیە، کەسانی ڕاهێنراوی دەوێت بۆ کوتان و ئەگەری هەرچ کاردانەوەیک بەرامبەر بەڤاکسینەکە ڕووبدات، وەک هەستیاری زیاتر لەپێویست دەبێت هەموو ئامدەکاریەکان هەبیت"

زانیاری زیاتر لەدەقی ووتوێژەکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:49 0:00


XS
SM
MD
LG