Accessibility links

مەترسییەکانی جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی شەممە هۆشداری دا ئێران ڕەنگە ڕووبەڕووی شەپۆلی پێنجهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتەوە لە کاتێکدا جۆری دێلتای ڤایرۆسەکە لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە.

لە میانەی لێدوانێکی تەلەفیزیۆنیدا، ڕۆحانی ڕایگەیاند " نیگەرانی ئەوە هەیە کە ڕەنگە هەمو وڵاتەکە بچێتە نێو شەپۆلی پێنجهەمەوە ئەگەر خزمەتگوزاری پێویست لە جێبەجێکردنی پرۆتۆکۆڵەکانی تەندروستی نەگیرێنەبەر. ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکان پێمان دەڵێن تەنها %69 ی خەڵکی ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن."

ڕۆحانی باسی لە بڵاوبوونەوەی جۆری دێلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەدا کرد و گوتی " جۆری دێلتا لە باشور و باشوری ڕۆژهەڵاتەوە هاتۆتە نێو وڵاتەکەوە، دەبوایە وریابین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی لە وڵاتەکەدا. پێویستە هەمو ڕێنماییەکانی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێبکرێن، ئەگینا کێشەمان دەبێت."

ئێران کە ژمارەی دانیشتوانی 84 ملیۆنە، هەتا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردنی 84 هەزارو 626 کەسی ڕاگەیاندووە کە زۆرترینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

کاربەدەستانی تەندروستی تارانی پایتەخت و 91 شارو شارۆچکەی تریان بە زۆنی "سور" بۆ مەترسییەکانی پەتاکە ڕاگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG