Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی 20 لە ئیتالیا تاوتوێی بابەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەکردنی ئافریکا دەکەن 


پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەشوهەوا و هەروەها دابینکردنی خۆراک بابەتەکانی کارنامەی رۆژی سێشەممەیە لەو دەمەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی 20 لە ئیتالیا کۆدەبنەوە.

وتوێژەکانی ئەمڕۆ لە شاری مەتێرا یەکەم جارە لە ساڵی 2019 وە تێدا وەزیرەکان رووبەڕو کۆببنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن لە ئاماژەکانی کردنەوەی کۆبونەوەکەدا گوتی "لە پێناو کۆتاییهێنان بە پەتاکە، دەبێت ئێمە بڕە ڤاکسینی زیاتر بگەێنینە شوێنی زیاتری جیهان و گوتیشی هاریکاری فرەلایەن کارێکی سەرەکییە بۆ راگرتنی ئەم قەیرانە تەندروستییە جیهانیە".

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بلینکن تیشکی خستە سەر پێدانی بەشە ڤاکسین بە کۆڤاکس بۆ ئەوەی ڤاکسینەکانی کۆڤید -19 وەرگرێت و بیداتە ئەو وڵاتانەی داهاتیان کەم و مامناوەندە ، هاوکات بلینکن ستایشی ئیتالیای کرد وەک دەڵێت لەبەرئەوەی ئیتالیا مەسەلەی پەتاکەی کردە سەنگی کۆبوونەوەکانی رۆژی سێشەممەی وەزیرانی دەرەوەی گروپی حەوت.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیان بلینکن جەخت دەکات لە گرنگی کارکردنی هەرەوەزی بۆ چارەسەرکردنی وەک ئاستەنگەکانی جیهانی ، بیرۆکەیەکی هاوبەشی لەم مانگانەی دویدا سەبارەت بەوەی کە خودی بلینکن و سەرۆک جۆو بایدن سیاسەتی رێبازی دەرەوەیان داڕشت کە بەزۆری سەنگ دەخاتە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ هاوپەیمانانی.

XS
SM
MD
LG