Accessibility links

بەشێک لە بینایەکی 12 نهۆمی لە مەیامی دەڕووخێت و قوربانی لێدەکەوێتەوە


بەشێکی بینایەکی 12 نهۆمی لە کەنار دەریای مەیامی بەرەبەیانی پێنجشەممە ڕووخا وە بووبە هۆی گیانلەدەستدانی کەسیک و بریندار بوونی دەیان کەس و ژمارەیەک کەسیش هێشتا بێسەروسوێنن. هەوڵەکانی فریاکەوتن و گەڕان بە شوێن قوربانییەکان دەستبەجێ دەستیپێکرد.

بەڕێوەبەرایەتی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەرەوە لە ناوچەی مەیامی داد لە توتێکدا ڕیگەیاند نزیکەی 80 یەکەی فریاکەوتن بەدەم ئەو ڕووداوەوە چوون کە لە شارۆچکەی سەرفساید ڕوویدا. تیمەکانی فریاکەوتن دەیان ڕزگاربوویان لە ناو بیناکە دەرکرد.

سەرۆکی شارەوانی سورفساید چارلس بورکت هۆشداری دا ڕەنگە ژمارەی قوربانیەکان لەوە زیاتر بێت چونکە لەو کاتەی کە ئەو بەشەی بیناکە لە دەوروبەری کاتژمێر 1:30 ی پاش نیوەشەو ڕووخاوە خەڵکی زۆری تێدا بووە، بەڵام هەتا ئێستا نەزانراوە بە تەواوەتی چەند کەس لەێ بوون.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کاربەدەستان نەیانگووتووە چ شتێک بووەتە هۆکاری ڕووخانی ئەو باڵەخانەیە.

چارلس بورکت بە NBC News ی ڕاگەیاندووە، کە دەیان کەس لەو بینایە ئاوارە بوون و هەروەها هۆتێلێکی نزیکیش چۆڵکراوە.

بیناکە لە 1980 کاندا دروستکراوە، بورکت گوتویەتی زەحمەتە " بینایەک هەر لە خۆیەوە بڕوخێت."



XS
SM
MD
LG