Accessibility links

ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئێران


وەزیری کارووباری ناوخۆی ئێران ئەنجامە کۆتاییەکانی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێرانی ڕاگەیاند و ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار345 دەنگی بەدەستهێناوە و وەک و وەکو سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

بە پێی ئاژانسی ئرنا، عبدولرەزا رەحمانی فەزلی پاشنیوەڕۆی شەممە لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ژماردنی دەنگەکاندا گوت لە کۆی 59 ملیۆن و 310 هەزار 307 کەسی کە مافی دەنگدانیان هەبووە، 28 ملیۆن و 933 هەزار و 4 کەس بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردبوو کە ڕێژەی بەشدارییەکە 48.8% بووە.

ئەو گوتی "سێد ئیبراهیم رەئیسی 17 ملیۆن و 926 هەزار و 345 دەنگی هیناوەتەوە و لەلایەن خەڵکەوە بە سەرککۆمار هەڵبژێردراوە."

موحسن رەزایی 3 ملیۆن و 412 هەزار و 712 دەنگ ، عبەدولناسر هیممەتی 2ملیۆن و 427 هەزار و 201 دەنگ لە دوای رەئیسی دەنگیان هێناوە و ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمیش 999 هەزار و 718 دەنگی بەدەستهێناوە. ئەو گوتی پاشماوەی دەنگەکان کە وەک دەنگی "پووچەڵکراو" ڕایگەیاند دەکاتە 3 ملیۆن 726 هەزار و 870 دەنگ.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد دەڵێت ڕەئیسی لە هەڵبژاردنێکدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە کە لە مێژووی کۆماری ئیسلامیدا کەمترین ڕێژەی بەشداربووی هەبووە. ڕەئیسی کاتێک زاڵ بوو بەسەر هەڵبژاردنەکاندا کە ئەنجومەنی خبرگان شیانی بەربژێربوونی ڕکابەرە بەهێزەکانی تری ڕەئیسیان ڕەتکردەوە، لەوانەشدا سەرۆکی پێشووی وڵات مەحمود ئەحمەدی نژاد و سەرۆکی پێشووی پەرلەمان عەلی لاریجانی.

بەهۆی نەبوونی چاودێری جیهانی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕەخنەگران دەڵێن هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا نەبووە.

ئیبراهیمی ڕەئیسی تەمەن 60 ساڵانی سەرۆکی دەزگای دادوەرییە. شارەزایان دەڵێن، ڕابردووی ئەو لەسەر تێوەگلانی لە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤدا، دەیکات بە سەرۆکێکی پڕ کێشە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا.

XS
SM
MD
LG