Accessibility links

نەسرینی رەمەزان عەلی: تەواوی ئەوانەی بۆ هەڵبژاردن پەسەند کراون کەسانێکن لەژێر کۆنترۆڵی خامەنەئیدان


لە کاتێکدا ئێران بەدۆخێکی نالەباری ئابوری کۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت وسەرباری ئەوەش سزای ئابوری و ئابڵوقەی ئەمەریکا وڤایرۆسی کۆڤید- 19 بەردەوامە، ئایا ئەگەری هەیە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بەئاشتیانە بەڕێوەبچێت؟

لە گفتووگۆیەکدا خاتوو نەسرینی رەمەزان عەلی چالاکوان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران بۆ دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەڵێت "هەڵبژاردن چەند ڕۆژێکی ماوە ئەنجام بدرێت، کاتێک تەماشای دۆخی سیاسی دەکەین، پێناچێت ڕژێمی ئێران بتوانێت ئەم هەڵبژاردنە بەئاسانی و بەئاشتیخوزانە بەرێوەبەرێت."

هەروەها خاتوو نەسرین دەڵێت قسەی خەڵکی و شەقامی ئێران باس لەوە دەکەن لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری ناکەن، هۆکاریش ئەوەیە پێشتر بەر لە هەلبژاردنەکاندا بەڵێنیان پێدراوە کە چاکسازی دەکەن ، بەڵام دوای هەڵبژاردن کاتێک خەڵکی داوای جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەیداوە دەکات، دەستبەجێ دەستگیردەکرێت و ڕووبەڕووی کاردانەوەی تووندی ڕژێمی جمهوری ئیسلامی دەبێتەوە.

خاتوو نەسرین دەشڵێت دەسەڵاتی جمهوری ئیسلامی لە بەربەستیکی سیاسی و ئابوری وکۆمەڵایەتی و فەرهەنگیدا گیربوە، لەلایەکەوە بەڵێن دەدات و لەلایەکی ترەوە خەڵکی سەرکووت دەکات".

سەرباری ئەمەش دەڵێت ئەم خولەی هەڵبژاردن تەواوی مەبەستیان ئەوەیە حکومەتێک بەدەستبهێنن سوپای پاسداران و قودس و سەرجەم سوپاکانی تر دەسەڵات بگرنە دەست و لەهامانکاتدا خودی دەسەڵات بە دەست (بەیتی ڕەهەبری و سوپای پاسدارانـ)ـەوە بێت دەیانەوەێت خەڵک لەترسا بژین و حکومەت بەئارەزوی خۆی بڕیاربدات.

دەقی وتووێژەکە!

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:07:39 0:00


XS
SM
MD
LG