Accessibility links

ڕاوێژکاری کۆشکی سپی: بایدن و ئەردۆغان باس لە گرفتەکانی نێوانیان دەکەن


ڕاوێژکاری نیشتمانی کۆشکی پسی، جاک سولیڤان
ڕاوێژکاری نیشتمانی کۆشکی پسی، جاک سولیڤان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی جاک سولیڤان وردەکاری سەردانەکەی سەرۆک بایدنی بۆ ئەوروپا ڕاگەیاند کە لە 10ی مانگی شەشەوە دەستپێدەکات.

سولەیڤان ئاماژەی بەوە کرد کۆبونەوەی نێوان سەرۆک بایدن و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە هەفتەی هاتوو واتە 14 ی مانگی شەش هاوکاتی وتووێژەکانی ناتۆ لە برۆکسڵ ئەنجام دەدرێت.

ئەو گوتی " بایدن و ئەردۆغان باس لە سوریا، ئەفغانستان و بابەتە هەرێمییەکانی تر دەکەن لەگەڵ ئەو جیاوازییە گرنگانەی کە لە نێوان واشنتن و ئانکەرەدا هەیە."

هاوکات سولیڤان ڕایگەیاند کە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، سوریا، ئێران و ڕۆڵی تورکیا لە ئەفغانستان لە پرۆسەی کشانەوەی ئەمەریکا لەو وڵاتەدا ئەجێندایەکی فراوانی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک دەبێت.

سولیڤان ئاماژەی بەوەش کرد لە وتووێژەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا هەڵدەسەنگێندرێن و جیاوازییە گرنگەکانیکە لەسەر بنەمای مافی مرۆڤ و چەندین پرسی دیکەی گرنگی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە تاوتوێ دەکرێن.

ئەو گوتیشی سەرۆک بایدن ئەدۆغان باش دەناسێت " ئەو دوو پیاوە کاتێکی باشیان پێکەوە بەسەر بردووە و هەردووکیان ، پێم وایە ، بە پەرۆشن بۆ ئەوەی بەڕاستی دەرفەتێک بڕەخسێت، بۆ هەڵسەنگاندنی فراوانی تەواوی پەیوەندییەکان."

لەم ساڵانەی دواییدا هەردوو وڵات ناکۆکییان لەسەر چەند بابەت هەیە لەوانە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ شەڕڤانە کوردەکانی سوریا، ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکان و دۆسێی دادگای ئەمەریکا لە دژی بانکێکی دەوڵەتی تورکیا. و یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو وڵات کڕینی سیتمی S-400ی ڕوسیایی بوو لەلایەن تورکیاوە کە بەوهۆیەوە ئەمەریکا سزای خستە سەر پیشەسازی چەکی تورکیا.

ئەو دوو هاوپەیمانەی ناتۆ لەسەر گرفتیان لەسەر هەڵوێستی تورکیا لە ناگۆرنۆ کاراباخ و هەوڵی دەرکردنی سەرچاوی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستیش هەیە.

XS
SM
MD
LG