Accessibility links

 پارتی دەسەڵاتداری کۆریای باکور پۆستی سەرکردایەتی نوێ لە ژێر سایەی کیم جۆنگ ئون دروست دەکات


ئاژانسی یونهاپی کۆریای باشور ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند پارتی دەسەڵاتداری کۆریای باکور یاساکانی خۆی هەموار دەکاتەوە بۆ دروستکردنی پۆستی فەرماندەی دووهەمی دی فاکتۆ لە ژێر دەستی کیم جۆنگ ئۆنی سەرۆکیان، لە کاتێکدا هەوڵ دەدات گۆڕانکاری لە سیاسەتی ناوخۆدا بکات.

ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نەناسراو، کە ئاگاداری کاروباری کۆریای باکورە، دەڵێت پۆستی نوێ واتا" سکرتێری یەکەم " لەبری کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتی دانیشتنەکان دەکات.

کیم لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کۆریا (WPK) لە مانگی یەکدا دەسەڵاتی خۆی زیاتر بەهیز کرد و لەو کاتەوە وەک سکرتێری گشتی هەڵبژێردرا و ئەو نازناوەی کە پێشتر باوکی هەڵگری بوو پێیبەخشرا.

لە ئیستادا کیم دەیهەوێت حیزب ڕۆڵێکی زیاتر بگێڕێت بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی حوکمڕانی باوکی کە لەشکر ڕۆڵێکی زیاتری هەبووە.

لەهەواڵەکەدا هاتوە کە دەستەواژەی 'سیاسەتی سەربازی یەکەموشەیەکی سەرەکی سەردەمی کیم جۆنگ ئیلی باوکە کە لە یاسای حیزبەکەدا لابراوە.

وەزارەتی یەکگرتنەوە لە کۆریای باشور لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە یاسای حیزبی نوێ لە دوای دانیشتنی مانگی یەک لە کۆریای باکور راگەیەندراوە، بەڵام ئەو وەزارەتە کە بەرپرسە لە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دراوسێ، ناتوانێت وردەکارییەکان ئاشکرا بکات.

کیم جۆنگ ئون خۆی لە ساڵی 2012 تا 2016پۆستی سکرتێری یەکەمی بەکار هێناوە.

یۆنهاپ دەڵێت پۆستی نوێ بەرزترین پلەی ئەو پارتەیە کە حەوت سکرتێری هەیە و پێدەچێت لەلایەن جۆ یۆنگ ون سەرۆکی پێنج ئەندامی مەکتەبی سیاسی وەرگیرابێت.

جۆ بە یەکێک لە نزیکترین کەسەکان لە کیم دادەنرێ و هەواڵی وەرگرتنی پۆستەکەی لەلایەن میدیاکانی دەوڵەتەوە بڵاو کراوەتەوە.

کیم جۆنگ ئون لە دوای مردنی کیم جۆنگ ئیل لە ساڵی 2011 ەوە دەسەڵاتی ڕەهای لە سیستمی بنەماڵەیی کۆریای باکوردا گرتوەتە دەست.

ساڵی ڕابردوو یاساناسێکی کۆریای باشور گوتی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لەو بڕوایەدایە کە خوشکی کیم واتە کیم یۆ جۆنگ وەک " فەرماندەی دووەمی دی فاکتۆ"ی براکەیەتی، بەڵام مەرج نییە ببێتە جێگرەوەی براکەی.

XS
SM
MD
LG