Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە کالیفۆرنیا هەشت کەس دەکوژرێن


کاربەدەستانی چەسپاندنی یاسا لە شاری سان هۆزێی کالیفۆرنیا دەڵێن ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی تەقەکردن لە شوێنی چاودێری هێڵی ئاسنی بەلایەنی کەم هەشت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون .

گوتەبێژی پۆلیسی سانتا کلارا ڕەشێل دەیڤس بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند نزیکەی کاتژمێر 6:30 ی بەیانی بە کاتی خۆجێهیی پۆلیس ڕاپۆرتی تەقەکردنی لە هێڵی چاودێری ئاسنی گواستنەوەی پێگەیشت لە سان هۆزێی. ئەو گوتیشی چەندین لێکۆلەر لە شوێنی ڕووداوەکە بوون و داوایان لە خەڵکی دەکرد دوور بکەونەوە.

دەیڤس گوتی بڕوا دەکرێت هێرشبەرەکە یەکێک بێت لەو کەسانەی کە کوژراون، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر چۆنیەتی کوشتنەکەی نەدا.

دەیڤس گوتی ، دەستەی لێکۆڵێنەوەی بۆمب شوێنی ڕووداوەکە گەڕاون و بەلاینی کەم ئامێرێکی تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.

فەرمانڕەوای کالیفۆرنیا گاڤن نیوسەم لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە " لە پەیوەندییەکی نزیکداین لەگەڵ کاربەدەستانی خۆجێهی چەسپاندنی یاسا و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشەکە دەکەین."

هەروەها سام لیکاردۆ سەرۆکی شارەوانی سان هۆسێی لەتویتێکدا دەڵێت "دڵمان بە ئازارە بۆ کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لەم تەقەکردنە تۆقێنەرەدا گیانیان لەدەستداوە."

سان هۆزێی شارێکە کە نزیکەی یەک ملیۆن دانیشتووی لێ دەژێت کە دەکەوێتە باشوری سان فرانسیسکۆوە.

XS
SM
MD
LG