Accessibility links

هەڕەشەی دروستکردنی "پارتی سێهەم" بۆ بارودۆخی ئێستای سیاسەتی ئەمەریکا رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە 


هەفتەی پێشوو کینەی ناو پارتی کۆماری گەیشتە ترۆپک لەنێوان ئەو ئەندامانەی کە هیشتا پشتیوانی لەسەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکەن و ئەوانەشی دەیانەوێت کە پارتەکە خۆی بێبەری بکات لە هەموو ئەو بانگەشە ناڕاستانەی کە بەردەوام دەیڵێتەوە سەبارەت بە ساختەکاریی لەهەڵبژاردنەکاندا.

سەرەتا بەشێوەیەکی دراماتیکی دەرکردنی خانمە ئەندامێکی کۆنگرێس "لیز چینی" لە پۆستی رێبەرایەتی کۆنگرێس پاش ئەوەی دەنگیدا بۆ دادگاییکردنی دانۆڵد ترامپ لەسینات و رەخنەی لە بانگەشەکانی ترامپ گرت کە گوایە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 لەلایەن دیموکراتەکانەوە "دزراوە".

دواتر راگەیەندراوێک لەلایەن پتر لە 100 کۆنەپارێزی ناڕازی بڵاوکرایەوە سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی پارتێکی سیاسی نوێ کە هەڵگری خواستە باڵاکانیان بێت.

بە ڕای ئەو چاودێرانەی کە ئەمەریکایی نین، وادیارە دامەزراندنی پارتێکی سیاسی نوێ لەو پارچانەی کە ناکۆکی ناوخۆیی پارچەپارچەی کردوون بە تەواوەتی بابەتێکی سروشتییە. بە پێچەوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە زوربەی هەرە زۆری دیموکراتەکانی تەواوی جیهان و لەگەڵ چەندین پارتی دیکەدا دەکرێت پارتە نوێکان دەمودەست سەرکەوتن بەدەستبهێنن. بۆنمونە لەفەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لەساڵی 2016 دا پارتی En Marche ی دامەزراندو لە مانگی 5 ی ساڵی 2017 دا وەک سەرۆکی فەڕەنسا هەڵبژێردرا.

بەڵام لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا؛ مێژووی ئەو "سێهەمین" پارتانەی کە دەبنە ئەڵتەرنەتیڤی پارتی کۆماری و دیموکرات کە باڵیانکێشاوە بەسەر گۆڕەپانی سیاسی نیشتیمانیدا کەمتر بوونەتە جێی بایەخ.

"شێوێنەرن" نەک براوە

لەسەردەمی نوێدا، پارتە سێهەمەکان هەرگیز نەیانتوانیوە بێجگەلە "شێوێنەر"ی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەڕێی پاشەکشێپێکردنی دەنگەکانی هەریەک لە هەردوو پارتە سەرەکییەکە هیچیان نەکردووە، ژمارەیەکی زۆر کەمیان ناردووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران یان ئەنجومەنی سینات. لەماوی حەفتا ساڵی رابردوو نەیانتوانیوە بگەنە ئاستێکی گەورەی هێز.

کایڵ کۆندێک سەرنوسەر لە کریستاڵ پووڵ ساباتۆ لە سەنتەری زانکۆی ڤێرجینیا بۆ سیاسەت دەڵێت "مێژووی بزوتنەوەکانی پارتی سێهەم لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا زوربەی کات لەکۆتاییدا تەنها دەچنە ناو یەکێک لە دوو پارتە سەرەکییەکەوە. ئەوان لەبنەڕەتدا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی نێو پارتە سەرەکییەکەوە کاریگەریان نابێت."

شەڕەکەی ئێستا

هەفتەی پێشوو لەکاتێکدا ئەو راگەیاندنە بڵاوکرایەوە سەبارەت بە ئەگەری هاتنەکایەی پارتی سێهەم، ئەندامانی کۆمارییەکان لەئەنجومەنی نوێنەران هەستابوون بە دوورخستنەوەی "لیز چینی" لە پۆستەکەی کە سەرۆکی کۆنگرەی کۆمارییەکان بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئەوەوەی کە بەردەوامبوو لە ناڕەزاییەکانی دژی ترامپ، لەکاتێکدا خاتوو "لیز چینی" کچی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا "دیک چینی"ە کە لەدوو خولی سەرۆکایەتیدا جێگری سەرۆک بووە.

خاتو لیز چینی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، 12 ی پێنجی 2021
خاتو لیز چینی لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، 12 ی پێنجی 2021

هەر لەو رۆژەدا هاوپەیمانی لەنێوان کۆمارییە سەرسەختەکاندا سازکرا، کە پێکهاتبوون لە فەرمانڕەواکانی پێشوو و ئەندامانی کۆنگرێس و باڵیۆزەکان و فەرمانڕەوایانی ئەنجومەنی وەزیران، کە پەیامێک بوو داوای لەرێبەرە کۆمارییەکان دەکرد یان ئەوەتا چاکسازی لەپارتەکەدا بکەن یان رووبەڕوو ببنەوە لەگەڵ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی ئەڵتەرنەتیڤدا.

مایڵز تایلەر سەرۆکی پێشووی هێزی لەشکریی لەوەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لەسەروەختی سەرۆکایەتی ترامپدا پەرتوکێکی نوسیوە کە سەبارەتە بەو ماوەیەی کە لە بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپدا دەستبەکاربووەو دەڵێت؛ ئەو پەیامەی کە دەیانەوێت بیگەیەننە سەرۆکایەتی پارتی کۆماریی برتییە لە "بەسە ئیتر بەسە".

تایلەر لەهەفتەی پیشوودا لە تەلەفیزیۆنی CNN وتبووی : "پێویستم بە هاوپەیمانییەکی ژیربێژیانە هەیە بۆ ئەم وڵاتەو پێویستمان بە روانینێکی ئەڵتەرنەتیڤانەی پتر یەکگرتووامێز هەیە لە پارتە کۆمارییەکەی ئێستا، کە لەئێستادا بەهۆی بەردەوامی ئەو هێرشانەوە بۆ سەر دیموکراسییەتەکەمان ناوەڕۆکەکەی گەندەڵ بووە، لەبەرئەوە پەیامەکەمان ئەوەیە ئیتر کاتی ئەوەیە یان ئەوەتا چاکسازی بکرێت یان پارتی کۆماری هەڵوەشێنرێتەوە."

بەڵام باسکردنی دروستکردنی لایەنی سێهەم کە توانای بەرگەگرتن و مانەوەی هەبێت لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا ئاسانترە لە ئەنجامدانی.

دیموکراسییەتێکی زۆر نائاسایی

دامەزراندنی سەرکەوتوانەی لایەنی سێهەم لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا کە رۆڵێکی کاریگەر ببینێت لەکارەکانی حکومەتی فیدڕاڵیدا، شتێکی زۆر زۆر سەختە بەهۆی ئەو شێوازی دابەشبوونەی دەسەڵاتە سیاسیەکەی وڵاتەکەوە.

"مارجری هەرشی" مامۆستای فەخری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئیندیانا بڵومینگتن و خانمە نوسەری ئەو پەرتوکە میتۆدییەی خوێندن کە بە بەرفراوانی بەکاردەهینرێت سەبارەت بە حکومەتی ئەمەریکا و دەڵێت: " من لەو باوەڕەردام یەکەمین شت ئەوەیە خەڵکی ئەوە بزانن کە ئێمە خاوەنی دیموکراسیەتییەکی نائاسایمان لەچەندین بوارەوە." ئەو دەڵێت "کە خاوەنی دوو سیستمی حیزبییە لە وڵاتێکی دیمکراتیدا. بەشێک لەو هۆکارانە دەگەرێتەوە بۆئەوەی کە یاساکانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانەرانی ولایەتەکانەوە دەنوسرێت کە هەردوو پارتە سەرەکییەکە باڵادەستن، ئەوان بەر لەهەرشتێک زیاتر پشتیوانی ئەوە دەکەن کە زۆر سەختە دابەزاندنی پارتە سیاسییە نوێکان لە لیستی دەنگداندا."

گردێکی بەهەورازە بۆ سەرکەوتن

سەرباری ئەوەش، لەئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات لەپێشبڕکییەکی تاکەکەسیانەوە هەڵدەبژێردرێن و هەموو دەنگەکان دەباتەوە، هێشتا ئەگەری ئەوە هەیە لایەنی سێهەم هەتا ئەگەر پشتیوانییەکەی گەورەشی هەبێت دەتوانرێت دووربخرێتەوە لەدەسەڵات.

لەزوربەی سیستمە دیموکراسییەکانی دیکەدا ئەو پارتەی کە دەتوانێت رێژەی لەسەدا 10 ی دەنگەکانی ئەنجومەنی یاسادانان بەدەستبهێنێت دەتوانێت پشکێکی کورسییەکان بە هاوتای دەنگەکانی بەدەستبهێنێت. بەڵام لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رەنگە لایەنی سێهەم بتوانێت رێژەیەکی زۆری دەنگ لەتێکڕای هەڵبژاردنی نیشتیمانی بەدەستبهێنێت بەبێئەوەی ببێت بە خاوەنی تاکەیەک کورسی لەهەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێس. ئەمە ناگۆرێت مەگەر پشتیوانی لایەنی سێهەم بگاتە ڕادەیەک لە ولایەتێکدا یان لەهەرێمێکدا تێکڕا بگاتە ئەو رادەیەی کە زوربەی دەنگەکان بدەن بە ئەوان.

هاوشێوە شێوازی ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەسەر بنەمای دەنگەکانی هەر ولایەتێکە بە رادەیەک وادەکات کە سەخت بێت بۆ لایەنی سێهەم کێبڕکێ بکات. بۆنمونە، کاتێک کەسێکی کارداری وەک "راس پێرۆ" لە تەکساس خۆی کاندید کرد لەساڵی 1992 دا زۆر سەرکەوتوو بوو، بە دەنگەکان بردییەوە، بەشێوەیەکی گشتی توانی رێژەی لە 19٪ بەدەستبهینێت. بەڵام بەهۆی دابەشکردنی ئەو دەنگانە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر تەواوی وڵاتەکەدا، نەیتوانی هیچ ولایەتێک بباتەوە و هاوکات نەیتوانی لە ئیلیکترۆڵ کۆلێجیش دەنگ بەدەستبهێنێت.

هەڕەشەیەکی لاواز

لەبەرئەوە کاتێک تایلەر و هاورێ کۆمارییەکانی پێشووی لە پارتی کۆماری هەڕەشەی دامەزراندنی پارتێکی نوێ دەکەن، ئەوان سەیری ئەو هەڕەشەیە ناکەن کە دامەزراندنی سەنتەرێکی نوێی هێز لەسیاسەتی ئەمەریکادا بتوانێت هەڵبکات لەگەڵ کۆمارییەکان و دیموکراتەکاندا، بگرە ئەمە وەک بەڵێنێک وایە بۆ لەدەستدانی ژمارەیەکی تەواو لەدەنگەکانی کاندیدەکانی کۆمارییەکان لەپێناو زامنکردنی سەرکەوتنەکانی دیموکراتەکان.

لەکاتێکدا ئەم ڕەوتە وەک لایەنی ئەڵتەرنەتیڤ بۆ بەشدارییەکی کارا مایەی جێبەجێکردنەکەی لە سیستمی حکومڕانی ولایەتە یەکگرتووەەکاندا قبوڵ ناکرێت؛ لەبەرئەوەی کە بابەتێکە لەلایەن زوربەی ئەمریکییەکانەوە یەکلاییبۆتەوە، بەڵام کەسانێک هەن پرسیاری ئەوە دەکەن ئایا ئەمە دەبێت ئاوا بێت.

هەرشی دەڵێت "لەزوربەی سیستمە دیموکراتییەکانی دیکەدا دەکرێت پارتی سێهەم، پارتێکی سەرەکی بێت، ئەمە یەکیکە لەو شتانەی بەڵگەهێنەرەوەی ئەمەن، ئەوەی ئێمە پێمانوایە شتێکی ئاساییە بۆ دیموکراسی لەولایەتە یەکگرتووەکاندا بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئاسایی نییە لەجیهانە گەورەکەی دیموکراسیدا."

XS
SM
MD
LG