Accessibility links

هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا بۆ سەر تالیبان لە ئەفغانستان


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەڵێنەکانی بۆ پشتیوانی کردنی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان بەجێدەگەیەنێت تەنانەت لە کاتێکیشدا کە هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەردەوامن لە کشانەوەیان لە وڵاتەکە.

کاربەدەستێکی ئەمەریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هێزەکانی ئەمەریکا بەردەوام هێرشی ئاسمانیان لە دژی چەکدارانی تالیبان لە پارێزگای هێلماند باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ئەنجام دەدەن کە چەند ڕۆژێکە لەوێ شەڕێکی سەخت هەڵگیرساوە.

ئەو کاربەدەستەی کە بەمەرجێک ناوی ئاشکرا نەکرێت قسەی کرد، ئامادە نەبوو وردەکاری زیاتر بدات بەهۆی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنەکەوە.

پنتاگۆنیش ڕەتیکردەوە کە وردەکاری بدات،هەرچەندە وتەبێژێک گوتی " هێشتا تاڕادەیەک بەهێز ماوە " لەدەست فەرماندەی ئەمەریکا لە وڵاتەکە.

گوتەبێژی پەنتاگۆن جۆن کربی بە پەیامنێرانی گوت " هەتا ئەو ئاستەی پێمان بکرێت، لە کاتێکدا ئێمە لە پرۆسەی دەرچوونداین، بەردەوام دەبین لە هەوڵی هاوکاری کردنی هێزی ئاسایشی ئەفغانی لە وڵاتەکە."

هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە فشارێکی چڕیان خراوەتە سەر، بە تایبەت لە دەوروبەری شاری لەشکرگە لە پارێزگای هێلماند، کە گروپە فریاگوزارییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا راپۆرتیان لەسەر زۆربوونی شەڕوپێکدادانەکان ڕاگەیاندووە.

یەکێک لەو گروپانە، پزیشکانی بێسنوور، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایگەیاندووە خەڵکی بەهۆی شەڕەکەوە لە ناوچەکە هەڵدێن.

گروپەکە دەشڵێت تیمەکانیان لە 3 و 4 ی مانگی پێنجدا 53 برینداری جەنگیان تیمار کردووە.

کاربەدەستێکی حکومەتی خۆجێهی ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا شتێکی سەرەکی بوون بۆ ڕاگرتنی بەرەوپێشچوونەکانی تالیبان.

ئەو کاربەدەستەی کە بەناوی عەتیقوڵا ناسێندراوە دەشڵێت " بۆردومانەکان چڕ بوون، بۆردومانی لەو جۆرەم لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەبینیوە."

هێزەکانی ئەفغانی لە چەندین شوێنی تریش توشی شکست بوون.

کاربەدەستان ڕۆژی چوارشەممەش ڕایانگەیاند چەکدارانی تالیبان دەستیان بەسەر ناوچەیەک لە باغلاندا گرتووە لە باکوری وڵاتەکە.

هێشتاش کاربەدەستانی بەرگری ئەمەریکا متمانەی خۆیان بە تواناکانی هێزی ئاسایشی ئەفغانی دەربڕی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تالیبان.

جۆن کربی بە پەیامنێرانی گوت " هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی لە ئێستادا لە چاو چەند ساڵی ڕابردوودا بەتواناترن."

ژەنەڕاڵێکی خانەنشینی لەشکری ئەمەریکا ژەنەڕاڵ دۆگالاس لوت بە بەشی ئەفغانی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندئەم کشانەوەیە " تاقیکردنەوەیەکی گەوەرەیە بۆ هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان."

ئەو گوتیشی " هێزەکانی ئاسیشی ئەفغانی پشتیان زۆر بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی بەسەتووە، هێزی ئاسمانی وڵاتانی ڕۆژئاوا هینی ئەمەیکا، و هەمو پشتیوانییە ئاسمانییەکان بوون کە تالیبانی ڕاگرتبوو. ئایە ئەفغانییەکان دەتوانن پشتیوانی هێزی ئاسمانی خۆیان دابین بکەن؟ و ئەگەر نەتوانن و فشاریان بۆ بێت ئایا ئەمەریکا دەچێت بەدەمیانەوە؟ "

لە هەمان کاتیشدا هەندێک لە بەرپرسە ئەفغانییەکان ستایشی هێزی ئاسمانی ئەفغانی دەکەن. بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەفغانی لە تویتێکداستایشی هێزە ئاسمانییەکانی ئەفغانی دەکات و دەڵێت "تیرۆریستان لە هیچ شوێنێک پارێزراو نابن ! هێرشەکانی هێزەکانی ئاسمانی ئەفغانی بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆستان و حەشارگەکانیان."

بەرپرسەکان هۆشداری دەدەن هێزی ئاسمانی ئەفغانستان، هێشتا پشت بە هەزاران بەڵێندەری ئەمەریکا و نێودەوڵەتی دەبەستن .

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ بونیاتنانەوەی ئەفغانستان هۆشداری دەدات " بەبێ پشتیوانی بەردەوام، هیچ کام لە هێزە ئاسمانییەکانی ئەفغانستان ناتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگێک خۆڕاگری بەردەوام بێت."

بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا دەڵێن، کە وتووێژەکان بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی پشتگیری تەکنیکی و لۆجستی لە ئارادان بەڵام هۆشداریشیان دا لەوەی هێشتا ئەوە پرسە چارەسەر نەکراوە.

هەروەها ئەو نیگەرانییەشە هەر ماوە لەسەرئەوەی چۆن هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی خۆیان لەگەڵ ڕەوشەکەدا دەگونجێنن کە چیتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان پشتیوانینان ناکات.

XS
SM
MD
LG