Accessibility links

ئەندامێکی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی وڵات لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری بۆکانەوە سزا دەدرێت


سمکۆ مەعروفی

سمکۆ مەعروفی، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزی وڵات بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ڕژێم، لەلایەن دادگای تاوانەکانی شاری بۆکان وە بە ساڵێک زیندانیکردن و 2 ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە ئێران سزادرا.

ناوبراو لە مانگی دووی ئەمساڵدا دەستگیرکرا و بە کەفالەتی 100 ملیۆن تمەن ئازادکرا و پاشان دادگاییکردنەکەی لە مانگی چواردا بەبێ بوونی پارێزەر بەڕێوەچوو.

سمکۆ مەعروفی پێشتریش لە مانگی یازدەی ساڵی 2019دا، لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی گشتی" بە هۆی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرابوو، بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا بوو. ناوبراو لە 3ی مانگی دووی ساڵی 2020 دا بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی زیندانی کرا ومانگی یازدەی ساڵی 2020بە کەفالەت لە زیندان ئازاد کرا.

XS
SM
MD
LG