Accessibility links

گرفتی ڕواندنی گوڵی تلیاک لە ئەفغانستان 


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە ئەفغانستانی پڕ لە ململانێدا لە ساڵی 2020 دا بە ڕێژەی 37٪ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کشتوکاڵی تلیاک زیادیکردووە و ئەگەری هەیە نزیکەی 6300 تۆن تلیاک بەرهەم بهێنرێت.

ئەو ئەنجامانە بەشێکە لە ڕاپرسییەکی نوێ کە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئامار و زانیاریی نیشتمانی ئەفغانستان (NSIA) ئەنجام دراوە.

ڕاپرسییەکە دوای دوو ڕۆژ پاش ئەوە ڕاگەیەندرا کە ئەمەریکا و ناتۆ بە شێوەی فەرمی دەستیان بە کشانەوەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان کرد لە دوای نزیکەی 20 ساڵ چالاکی سەربازی نێودەوڵەتی لەو وڵاتەدا.

ئاژانسی حکومەتی ئەمەریکا لە مانگی یەکدا بە کۆنگرێسی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە واشنتن لە ساڵی 2002 ەوە 9 ملیار دۆلاری بۆ هەوڵەکان لە دژی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان تەرخان کردووە.

XS
SM
MD
LG