Accessibility links

لە ئەستەنبوڵ سەدان کەس لە ڕۆژی جیهانی کرێکاراندا دەستگیر دەکرێن


دیمەنی خۆپیشاندانێکی 1 ی مانگی 5 ی ساڵی 2020 لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ
دیمەنی خۆپیشاندانێکی 1 ی مانگی 5 ی ساڵی 2020 لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ

ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەستەنبوڵ و شایەتحاڵەکان ڕادەگەیەنن، پۆلیسی تورکیا 212 خۆپیشاندەری لە ڕۆژی جیهانی کارکەراندا دەستگیرکردووە لە کاتێکدا دەڵێن قەدەغەکردنی هاتوچۆی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان شکاندبوو.

گرتە ڤیدیۆییەکان و وێنەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز نیشان دەدات پۆلیسی دژە ئاژاوەو پۆلیسی نهێنی لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبوڵ ڕووبەڕووی ڕێبەرانی سەندیکاکەو خۆپیشاندەران بوونەتەوە.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەستەنبوڵ دەڵێت یەکێتییەکانی کارکەرانی ڕێگەیان پێدرابوو دروشمی هەڵواسراو بەرزبکەنەوە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو جەژنە، لە کاتێکدا ژمارەیەک کەسی تر " بە نایاسایی" کۆببونەوە و سەرپێچییان لە قەدەغەکردنەکانی هاتوچۆ کردبوو و داواکاری بڵاوەکردنیان ڕەت کردەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەنادۆڵۆی سەر بە دەوڵەت دەڵێت 20 خۆپیشاندەریش لە شاری ئزمیر دەستیگیر کراون.

لەم هەفتەیەدا تورکیا بە مەبەستی کەمکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە ژمارەیەک کۆتو بەندی هاتوچۆی بۆ 17 ڕۆژ ڕاگەیاند، لە ناویاندا مانەوە لە ماڵە و داخستی خوێندنگاکان و هەندێک لە دووکان و بازاڕەکان.

میدیا خۆجێهیەکان ڕادەگەیەنن پۆلیس لە ئەستەنبوڵ و ئانکەرە هەوڵی داوە ڕێگری لە وێنەگرتن و ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی یەکی پێنج و دەستگیرکردنەکان بکەن.

ڕۆژی هەینی میدیای توارکیا ڕایگەیاند داوا لە ئەفسەرانی پۆلیس کراوە ڕێگری لە خەڵکی بکەن وێنە یان ڤیدیۆیی هێزەکانی ئاسایش بە تەلەفۆنەکانیان بگرن، ئەم هەنگاوەش ڕەخنەی لێکەوتەوەو بە سەرپێچیکردن لە مافی هاووڵاتیان ناودێر کرا.

پۆلیسی تورکیا هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG